لە ڕێکەوتی ٤ و ٥ / ١٢ / ٢٠١٩، لە زانکۆی (حفر الباگن) لە وڵاتی  سعودیه‌، لەژێر چاودێری ئەمیری ناوچەی رۆژھەلات "سعود بن عبدالعزیز أل سعود" کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی(علم النفس الریاچی التگبیقی - الواقع والگموح)بەڕێوەچوو.

 لەم کۆنفرانسەدا، ھەردوو مامۆستای فاکەلتی پەروەردە / سکوڵی پەروەردەی وەرزشی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر "شەماڵ صلاح الدین أحمد" و مامۆستا "دلاوەر کریم عمر"   بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (البعد المعرفي للقلق وعلاقته بأدا‌ء ضربة‌ الارسال المستوی Flat Serve بالتنس اڵارضي) به‌شداربوون.

پێویستە بگووترێ توێژینەوەکە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی زانستی دەروونی وەرزشی بڵاوکرایەوە، کە ئیمپاكت فاكته‌ره‌كه‌ی (0.7)ە و، بە ھەماھەنگی یەکیەتی جیھانی دەروونزانی باشوری ئاسیا و زەریای ئەتڵەسی و کۆمەڵەی دەروونزانی سعودی دەردەچێت.

شایه‌نی ئاماژه‌پێدانیشه‌، له‌ رێوڕه‌سمی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، ھەردوو مامۆستای ناوبراو لۆگۆی زانکۆی سۆرانیان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی (حفر الباگن)کرد.

وە لەمەڕاسیمی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ھەردوو مامۆستایان لۆگۆی زانکۆی سۆرانیان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی (حفر الباگن)کرد.

 

79163509_1765229783612557_3234488584413118464_n.jpg 79596677_543430796256379_8575531444942667776_n.jpg 80407389_499875830625515_677005258097950720_n.jpg