Sli

بەڕێوەچوونی دیدارێک لە بەشی مێژوو

 

رۆژی سێشەممە  بەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٩، بەشی مێژوو و بەشی جوگرافیا، دیدارێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی(سی ساڵەی کۆچی دوایی مێژوونوسی ناوداری عێراقی دکتۆر فاضل حسین ١٩١٤_١٩٨٩) ئەنجامدا.

ئەم دیدارە کە پێکھاتبوو لە پانێلێک،

تێیدا پێشکەشکاران باسیان لە ژیان و بەرهەمە زانستی و هەڵوێستە مێژووییەکانی  ناوبراو بەتایبەتی لە بارەی کێشەی ویلایەتی موسڵ لە ساڵانی  ١٩٢٦  کرد.

پێویستە بگوترێ کە پانێلەکە، بە بەشداری ئەم بەڕێزانە ئەنجامدرا:

 بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ڕێباز دلاوەر

پێشکەشکاران:

١- دكتۆر شاخەوان عبدالله صابر

٢- مامۆستا شوان احمد علی

٣-  مامۆستا فارس لطیف یحیی