لە نوێترین بەردەوامی خۆیدا، توێژەری  بەشی پتڕۆڵیۆم جیۆساینس لە فاکەڵتیی زانست، مامۆستا "حوسێن سوعاد حوسێن" توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی عێراقی بەناونیشانی  ( Iraqi Bulletin of Geology and Mining) بڵاوکردەوە، کە خاوەن ئێمپاکت فاکتەری(٠.٩)یە.

پوختەی توێژینەوەکە:

ئەم توێژینەوەیە، تایبەتە بە بەکارھێنانی ڕێگای جیۆفیزیایی بۆ گەڕان بەدوای نەوت و ھەڵسەنگاندنی کۆگای نەوتی لە کێڵگەی نەوتی خەباز و، هەروەها پێشبینیکردنی پەستانی کونیلەکان بە مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشە بەرھەمھێنەکانی ئەو کۆگا نەوتیانە و کۆنتڕۆڵکردنی پیشوەختەی پەستانی چینەکان بۆ ڕێگرتن لە بەفیڕۆچونی نەوت و پاراستنی ژینگە و سەلامەتی کارگوزارەکان.

ئەمەش لینکی توێژینەوەکەیە:

 

http://ibgm-iq.org/ibgm/index.php/ibgm/issue/view/44