رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٣/١/٢٠٢٠، له سه‌ر داوای ناوه‌ندی رۆشنبیری قه‌سرێ، مامۆستای به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی ئاداب "م. هه‌ندرێن"، سیمینارێكی پێشكه‌شكرد.
سیمیناره‌كه، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نجانی ده‌ڤه‌ره‌كه تێیدا ئاماده‌بوون، له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێكهاتبوو، كه تێیدا سه‌ره‌تا م. هه‌ندرێن سه‌باره به ئه‌زموونی نووسینی خۆی دوا، و له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا، چه‌ند كۆپله شیعرێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كردن.
پێویسته بگوترێ، كه "هه‌ندرێن" نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و شاعیره و، تا ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كردوون.
راپۆرت و وێنه: شوان مه‌مه‌ندی