رۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی ۲۰۲۰/۲/٥، سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. محمد علی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری زانستی، "پ. د . سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتی زانست، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر، وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا و ئەنفلونزای باڵندە بۆ هەریەک لە توێژەر و مامۆستایانی شارەزا "د. خەتاب ڕەشید" و "پ. د. بوشرا حسێن" ڕێکخست.
لە دەستپێکدا، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی زانست دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، باسی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرۆسانە و گرنگی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەو خۆپاراستنی کرد. پاشان بەوردی و چڕی لەلایەن هەردوو مامۆستای پسپۆڕەوە، باس لە ڤایرۆسەکان و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان بۆ مرۆڤ، کرا.
لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەیاندا، باسیان لە نیشانەکانی ڤایرۆسەکەو رێگاکانی خۆپاراستن کرد.
راپۆرت و وێنە: جەبار عەلی