رۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠، لە یادی ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. شێرزاد سه‌عید" ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی فاکەڵتیی په‌روه‌رده، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، وۆرک‌شۆپێک بەناونیشانی (هۆشیاری ژینگەیی و ژینگەی ڕۆشنبیریی وەک ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی) بەشێوازی online ئەنجامدرا.
لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا، وته‌یەک له لایه‌ن بەڕێز "م.ی. بحری لطیف یحیی" سەرۆکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان پێشكەش کرا، كه تێیدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی وۆركشۆپه‌كه، باسی له بایه‌خی ئه‌م رۆژه كرد.
پێویسته بگوترێ له وۆركشۆپه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "م. ڕزگار محمد هەنارەیی" بە بابه‌تی (شرۆڤەیەکی ژینگەییانەی (یاسای پاراستنی دارستان)ی پەرلەمانی کوردستان) و "د. عومەر حسێن ڕواندزی" بە بابەتی "کێشە سەردەمییەکانی ژینگه" به‌شدارییان كرد.
بەشداربووان له وۆركشۆپه‌كه‌دا، زۆر به وردی تیشکیان خستەسەر بایەخی ژینگە و گرفتەکانی لە هەرێمی کوردستاندا. دواتر بە مەبەستی دەربڕینی دید و پێشنیازەکان لەسەر بابەتەکە، دەرفەت بە ئامادەبووان درا. دوای گفتوگۆیەکی چڕ و ئاڵوگۆڕکردنی کۆمەڵێک زانیاری، لە لایەن پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە، بەشێوەیەکی پوخت و زانستی، وەڵامی تەواوی پرسیارەکانی ئامادەبووان درایەوە.