رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۱٦/٤/۲۰۲۰، بە ئامەدەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی فەکەڵتی ئەندازیاری، "پ.د. ئیبتسام کەمال" یاریدەدەری راگر بۆ کارووباری زانستی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (Short-term Impact of COVID-19 on Global Economy and Environment)، بە شێوەی ئۆنلاین و لەسەر پلاتفۆرمی زووم، پێشکەشکرد.

لە ورۆکشۆپەکەدا، زۆر بەوردی تیشکخرایە سەر گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەژێر کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دنیادا، لە بواری ئابووری و ژینگەدا بەدیهاتوون.

پێویستە بگوترێ لە وۆرکشۆپەکەدا، ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیانیان هێنایە گۆڕێ، کە بە وردی لە لایەن "د. ئیبتسام" ەوە، وەڵامدرانەوە.

 

Ibtisam seminar