له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و كاریگه‌ری دانانی له‌سه‌ر ئابووری دنیا، داشكانی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وتیش به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زییه ژێر سفر. له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكماندا، سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ئه‌م دابه‌زینه و كاریگه‌رییه‌كانی و هه‌روه‌ها داهاتووی بازاڕی نه‌وت، "د. جگر عه‌زیز هه‌ركی" پسپۆڕی بواری نه‌وت و گاز، به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه:
وەکو دیارە لەم چەند روژەی دواییدا نڕخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی ناسڕاو بە WTI بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆ ٣٧.٦ دۆلاری ژێر سفر دابەزی. هۆکاری ئەم داڕمانەش لە نرخدا دەگەڕێتەوە بۆ چەند گرێبەستێک کە بۆ مانگی پێنج واژووکراون و کۆمپانیاکانیش کێشەی بە کۆگاکاکردنی نەوتیان بۆ درووستبووە، بە هۆی کەمی خواستەوە.
نرخی نەوتی WTI ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە، ئەگەر هاتوو ئەمریکا دەستبکات بە پڕکردنەوەی کۆگا ستراتیجییەکانی عەمبارکردنی نەوت، کە بە ٧٥ میلیون بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت و، لەهەمان کاتیش‌دا رێگری لە هاوردەکردنی نەوتی وڵاتی سعودیە بۆ پاڵاوگەکانی وڵاتەکەی بکات.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیاوازی نه‌وتی خاو برێنت و ته‌كساس، به‌ڕێزیان گوتی:
ئەو دوو جورە نەوتە خاوەی کە ئێمە روژانە گوێبیستی هەواڵەکانیان دەبین، نوێنەرایەتی نەوتی خاوی دوو ناوچەی جوگرافیایی جیاواز دەکەن، ئەمە جگە لە جیاوازییان لە رووی کواڵیتیەوە. ئەگەر لە کۆنەوە سەرنجبدەین، نرخی نەوتی بڕێنت هەمیشە زیاتر بووە لە ته‌کساس، بە جیاوازییەکی زور، بەڵام لە ئێستادا جیاوازییەکە وەک جاران زۆر نییە و کەمتر بۆتەوە. ئەمەش لە دوای ئەوەی ئەمریکا رێگەی دا بەوەی نەوتی وڵاتەکەی هەناردەی دەرەوە بکرێت.
ناکرێت نرخی بڕێنت لە هیچ کات و دۆخێک‌دا وەک نەوتی خاوی ته‌کساس بێت، چونکە ئەو کێڵگە نەوتییانەی کە نەوتی بڕێنتی لێوە بەرهەم دەهێنرێت، وەکو کێلگە نەوتییەکانی دەریای باکور، روژهەڵاتی ناوەڕاست زور کراوەترن بەڕووی بازاڕی جیهانی و، دواجار ئاسانتر و به تێچووی کەمتر دەگاتە دەست کڕیارەکان.
د. جگه‌ر پێی وایه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه خواستی لەسەر نەوت بە رێژەی ٣٠ ملیۆن بەرمیلی روژانە کەمکردۆتەوە، به جۆرێك كه زۆربه‌ی كۆگاكانی عه‌مباركردنی نه‌وت، خه‌ریكه پڕده‌بن و به هۆی وه‌ستانی ژیانه‌وه، خواستی له‌سه‌ر كه‌مبووه‌ته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهاتووی ئه‌م بابه‌ته‌ش، به‌ڕێزیان گوتی، پێشبینیده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته هه‌روا به ناجێگیری بمێنێته‌وه، تا ئه‌وه‌ی كه له چارەکی سێیەمی ٢٠٢٠ رەنگە بە تێکرای ٣٠ دۆلار بو هەر بەرمیلێك جێگیر بێت، لە کۆتاییەکانی ساڵیش‌دا بگاتەوە ٣٥ دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدا روودەدات ئەگەر رێکەوتنی ئوپێك پڵاس وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و ووڵاتانی دەرەوی رێکەوتنەکەش هاوکاڕ بن.
له كۆتاییشدا، د. جگر گوتی، ئەم دوخە ناجێگیرەی بازاڕی نەوتیش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق و کوردستان هەیە و بەردەوامیش دەبێ تا ئەو کاتەی نرخی نەوت دەچێتەوە سەرووی ٤٥ دۆلار بو هەر بەرمیلێک.
پڕۆفایل: د. جگه‌ر عه‌زیز هه‌ركی ساڵی ٢٠١٤ له زانكۆی Heriot-Watt la له به‌ریتانیا ماسته‌ری وه‌رگرتووه و ساڵی ٢٠٢٠ له زانكۆی سۆران دكتۆرای له بواری پسپۆڕی Enhanced Oil Recovery وه‌رگرتووه و، ئیستا سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وته له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران.