به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بیناسازی سه‌وز و نوێكردنه‌وه‌

Prof. Dr. Ibtisam Kamal

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢١/٤/٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا، "پ.د. ئیبتسام كه‌مال" یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی بۆ كارووباری زانستی و سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی، به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین(له‌ پلاتفۆرمی زووم)، سیمینارێكی سه‌باره‌ت به‌ بیناسازی سه‌وز پێشكه‌شكرد.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا، بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی چه‌مكی سه‌وز له‌ ئه‌ندازیاری شارستانی  و چه‌مكه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌وز باسیان لێوه‌كرا. له‌ ناواخنی ئه‌و باسانه‌دا، د. ئیبتسام تیشكی خسته‌ سه‌ر بیناسازی سه‌وز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خسته‌به‌رچاو. ئینجا باسی له‌ كاركردن كرد به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی بیناسازی سه‌وز، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه‌ی كه‌ دۆستی ژینگه‌ن، وه‌كو ماده‌ سرووشتییه‌كانی بیناسازی، ماده‌ رێگره‌ سرووشتییه‌كان، گۆڕینی چیمه‌نتۆ به‌ كه‌ره‌سته‌ زیاده‌كان، به‌كارهێنانی ریشاڵه‌ رووه‌كییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی چیمه‌نتۆ، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجییه‌ نوێ و پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ ئه‌ندازیاری، شووشه‌ی زیره‌ك  و وجیۆپۆلیمه‌ر له‌ درووستكردنی باڵه‌خانه‌كان.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ دوا به‌دوا پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه‌، ئاماده‌بووان پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان هێنایه‌گۆڕێ، كه‌ به‌ وردی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

 

Prof. Ibtisam Kamal online seminar