تاوتوێی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین

Slider

 

رۆژی شەممە رێكه‌وتی٢/٥/٢٠٢٠، بە شێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگەی پڵاتفۆڕمی گوگل میتەوە، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا "مژدە صدیق حمدامین" لە بەشی زانستە گشتییەکانی فاکەڵتیی په‌روه‌رده‌ بەڕێوەچوو. مژده‌ تێزی ماسته‌ره‌كه‌ی بە ناونیشانی:

A comparative study of the difficulties of applying cooperative learning method at the scientific laboratories between Soran university and Salahaddin university in lecturers point of view، پێكه‌شكردبوو و لیژنه‌ی تاوتوێی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌شی پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:

‎-  پ.د. فاضل خلیل ابراهیم / زانکۆی موسڵ / سەرۆکی لیژنە

‎-  پ.ی.د. سمیح ئایدن / زانکۆی تیشک / ئەندام

‎-  پ.ی.د. مازن شێرزاد عثمان / زانکۆی سۆران / ئەندام

‎-  پ.د. عمر یاسین ابراهیم / زانکۆی سەلاحەددین / ئەندام و سەرپەرشتیار

‎شایەنی گوتنه‌، كه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی تیروته‌سه‌ل و هه‌ڵسه‌نگاندنی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێ و هه‌روه‌ها به‌رگری قوتابییه‌كه‌، بڕوانه‌ی ماسته‌ری پێ به‌خشرا.