به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆی تێزێكی دكتۆرا به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین

95302267 1309604189235692 7155437647102476288 N

 

رۆژی شەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٥/٢، بە شێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگەی پڵاتفۆڕمی گوگل میتەوە، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا "زمان صالح حسن" بە ناونیشانی "إدارة المعرفة‌ في التسویق الریاضي لدی المنظمات الریاضیة في إقلیم كوردستان العراق" لە بواری وەرزشدا بەڕێوەچوو.

‎لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

‎-  پ.د. فالح جعاز شلش / زانکۆی سۆران / سەرۆکی لیژنە

‎-  پ.د. ولید خالد همام / زانکۆی موصل / ئەندام

‎-  پ.د. خالد اسود لایخ / زانکۆی موسەننا / ئەندام

‎-  پ.ی.د. عوزیر سعدی اسماعیل / زانکۆی سەلاحەددین / ئەندام

‎-  پ.ی.د. شمال صلاح الدین احمد / زانکۆی سۆران / ئەندام

‎-  پ.د. ودیع یاسین خلیل / زانکۆی قلم / ئەندام و سەرپەرشتیار

‎شایەنی باسه‌ دوای نزیك به‌ شه‌ش كاتژمیر گفتوگۆی تێزه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ و به‌رگرییه‌كانی قوتابییه‌كه‌ له‌ تێزه‌كه‌ی، بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ قوتابی به‌خشرا.