به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌ زینده‌كییه‌كان

Sli

 

‎ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٣٠/٤/٢٠٢٠، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆ، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆ‌ی سۆران و ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌ زانكۆكانی تری كوردستان، به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كانی‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپیكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناونیشانی (Bio-risk management)، به‌ڕێوه‌برد.

‎ وۆرکشۆپەکە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای به‌رنامه‌ی گوگڵ میت ، لە لایەن به‌ڕێز " پ. ی. د. قیس نجیم " ، ڕاهێنه‌ری نێودەولەتی لە ڕێکخڕاویIIE-SRE ‎ ئه‌مریكی لە بواری (ئیدارەدانی ریسکی زیندەکی) ئه‌نجامدرا.

‎له‌ سه‌ره‌تادا بەڕێز "م. ی. هه‌ڤاڵ عبدالله‌" سه‌رۆكی به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كان‌، به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كی كرد و پێشەکییەکی لەبارەی بابەتی وۆرکشۆپەکەی باس كرد و دواتر داوای له‌ د. قه‌یس كرد، بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.

‎له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌‌تی هەڵسوکەوت کردن و بەکارهێنانی ئامێرەکان لە تاقیگە کرا. دواتر تیشک خرایەسەر شیکردنەوەی زانستی بۆ ئەم بابەتە و شرۆڤە‌كردنی هەموو ئەو جورە مەترسییانەی، كه‌ لە کاتی ئیشکردن لە تاقیگەی بایۆلۆجی، کیمیایی و فیزیایی درووستدەبن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خستنەڕووی ڕێگای ڕاست و تەندرووست بۆ چۆنیه‌تی کارکردن. دواتر به‌ڕێزیان باسی ئەو ڕێکارە نێودەوڵەتییانەی کرد، كه‌ له‌ لایەن رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه‌ ده‌رچوون‌ و زۆربه‌ی کۆمپانیا و کارگە و تاقیگەکان پەیرەویان دەکەن.

پێویسته‌ بگوترێ نێوئاخنی وۆركشۆپه‌كه‌، هه‌ڵگری گفتوگۆیه‌كی تیره‌ته‌سه‌ل بوو له‌ نێوان به‌شداران و پیشكه‌شكاری وۆركشۆپه‌كه‌.