زانستی بایۆلۆجی و ئامانجی ئابووری و سیاسی

Rebaz

 

"رێباز چەتۆ بیرۆ، نەسرین مصطفی ئەمجەدی پور" فەرمانبەر لە زانکۆی سۆران

گرووپی ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا ناسراون. هەندێک لە ڤایروسەکانی ئەم گرووپە بوونە هۆی هەڵامەت و هەندێکییان بوون بە هۆکاری مردن.

کۆڤید-١٩ بە نوێترین ئەندامی ئەم گرووپە دادەنرێت. بە وتەی توێژەرانی بەڕیتانی، ئەم ڤایرۆسە بە بەراورد لەگەڵ ئەندامەکانی تری ئەم گرووپە، بە شێوەیەکی بەرچاو لاوازترە، بەڵام توانایەکی ئێجگار زۆری هەیە لە هەڵخەڵەتاندنی سیستەمی بەرگری لەش. ئەم ڤایرۆسە بۆ خۆحەشاردان، تاجەکانی خۆی بە بەرگێکی پرۆتینی ڕووپۆش دەکات، بۆ ئەوەی وەکو دوژمن نەناسرێت. فێڵێکی تری کۆڤید-١٩ ئەوەیە، کە سیستەمی بەرگری لەش هاندەدات بۆ هێرش بردن بۆ سەر ئەندامەکانی لەشی خودی مرۆڤ. واتا دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەندامەکانی مەبەست، گەرچی ڤایرۆسەکە هەمیشە سەرکەوتوو نابێت و زۆربەی تووشبوان چاک دەبنەوە.

بەهۆی نوێ بوونی ڤایرۆسەکە، کۆمەڵگای جیهانی هیچ بیرێکی سیستەمی بەرگری سەبارەت بەم جۆرە ڤایروسە نییە. ئەمە بووەتە هۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، کە زۆر زیاترە لە ئاستی توانایی سیستەمی تەندرووستی وڵاتان. خاڵێکی تر کە جێگای باسە سەبارەت بەم ڤایرۆسە، ئەوەیە، کە ئەگەری گۆڕینی بۆماوەی ڤایرۆسەکە زۆر بەرزە، کە هەندێکجار لە تاقیکردنەوەی تاقیگە بە نەرێنی پیشاندەدات بەڵام لە تیشکی CT Scan  کەیسی کۆڕۆنا بە ئەرێنی بە دیاردەکەوێت.

زنجیرەی بۆماوەیی یان (Genome Sequence)ی هەر مرۆڤێک، بانکی زانیاری مرۆڤەکەیە و لە لایەن ئەمەوەیه‌، هەموو بابەتەکان کە پەیوەستن بە سەلامەتی و نەخۆشیەکان، كه‌ لە داهاتوودا تووشی دەبێت دیاریدەکرێت. بۆیە دەکرێت ئەم بانکە بەکار بهێنرێت بۆ درووستکردنی ڤایرۆسێکی تایبەت وەکو چەکێکی بایۆلۆجی.

 شێوازی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بووە بە جێگای باس و گریمانەی زۆر، کە هیچ کامیان هەتا ئێستا بە تەواوەتی پشتڕاست نەکراونەتەوە. لەمانە ئەگەری دەستکردبوونی ئەم ڤایرۆسە لە هەموویان زیاتر باسی لێوەدەکرێت.

هەتا ئێستا بە هیچ شێوەیەک نەسەلمێندراوە کە ئەم ڤایرۆسە چەکێکی بایۆلۆجییە یان ڤایرۆسێکی دەستکرد، چونکە بە پێی ڕێکەوتنی بەکارنەهێنانی چەکی بایۆلۆجی ( Biological Weapons Convention ) کە لە ساڵی ١٩٧٢ واژووی لەسەر کراوە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت نە چەکی بایۆلۆجی بەرهەم بهێنێت و نە بەکاربهێنێت.

لە هەمان کاتدا، گریمانەیەکی تر دێتە ئارا کە کۆڤید-١٩ چەکێکی بایۆلۆجییە، چونکە هەموو تایبەتمەندییەکانی چەکی بایۆلۆجی تێدایە وەکو خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆر، توانایی زۆری نەخۆشکردن و پەیدانەبوونی کوتانی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی.

هەر وەک پێشتر باسمان کرد، دەکرێت ئەم چەکە بەکاربهێنرێت بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری. ئێستا زۆركه‌س وای بۆ ده‌چن، وڵاتی چین كه‌ دووەم وڵاتی زلهێزی ئابووری جیهانە، بۆیه‌ دەکرێت ئەم ڤایرۆسەی درووستکردبێت بۆ سستکردنی پێگەکانی ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناو سیستەمی ئابووری جیهانی بۆ بەرزکردنەوەی پێگەکەی خۆی.

لە ئێستادا کە ئابووری زۆربەی وڵاتانی دونیا وەستاوە و وڵاتان خەریکی کەرەنتینە کردن و قەدەغەی هاتووچۆن، چین پلانی هەیە بۆ کارا کردنەوەی ئابووری وڵاتەکەی، کە دەبێتە دەرفەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی پیشەسازی جیهان. ئەمەش وا دەکات کە چین لە ڕووی ئابوورییه‌وه‌  زیاتر گەشە بکات بە بەراورد بە وڵاتانی تر.

بە پێی داتاکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٠، دەرامەتی جیهانی بە ڕێژەی ٢ تریلیۆن دۆلار کەمی کردووە، کە لە سەدەی ٢١دا بێ وێنه‌یه‌. هەروەها ئەم سندوقە بە پێی ئەم داتایانە پێشبینی ئه‌وه‌شی کردووە، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ئابووری وڵاتی چین بە ڕێژەی ١.٢% گەشە دەکات، لە کاتێکدا هەموو وڵاتانی تر زیانی ئابوورییان به‌رده‌كه‌وێ. گرنگترین خاڵی ئەم پێشبینیەش ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٢١، وڵاتی چین ژمارەی پێوانەیی لە گەشەکردنی ئابووری تۆمار دەکات، کە ئەویش ڕێژەکەی دەگاتە ٩.٢%. هەموو ئەم بابەتانەن، كه‌ خاوه‌نڕایان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌خوێننه‌وه‌، کە دەکرێت ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتی چین بەرهەم هێنرابێت بۆ پێکانی ئامانجە ئابووری و سیاسییه‌كانی خۆی.

سەرچاوەکان:

١-  https://www.imf.org/en/Publications/WEO/Issues/2020/04/14/weo-april-2020

٢-  Kellman, B. (2007). Who Did Bioviolence? Who Wants to Do It? In Bioviolence: Preventing Biological Terror and Crime (pp. 55-84). Cambridge: Cambridge University Press. doi:10.1017/CBO9780511510625.006

٣- Tong Yongqing, Wang Ming, Xu Wanzhou, et al.  Proposal for detection of 2019-nCoV nucleic acid in clinical laboratories [J/OL] . Chin J Lab Med,2020,43 (2020-02-11).http://rs.yiigle.com/yufabiao/1189505.htm. DOI: 10.3760/cma.j.issn.1009-9158.2020.0003.[Epub ahead of print].