ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێككهوتی ٢٩-٤-٢٠٢٠، كاتژمێر ١٠ ی شه‌و؛ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان، سیمینارێكی زانستی له به‌شی زمانی عه‌ره‌بی فاكه‌ڵتی ئاداب، به شێوه‌ی ئۆنلاین له لایه‌ن به‌ڕێز"م. سامان نادر" به ناونیشانی ( التفكیر الدلالی في تحدید الوظائف الدلالیة عند رضي ا‌لدین الاستراباذي)، پێشكه‌شكرا.
سه‌ره‌تا به‌ڕیز "د. فاچل حمه‌سعید" سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی فاكه‌ڵتی ئاداب، به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و ئومێدی خواست ئه‌م دیدارانه به‌رده‌وام بن. دواتر به‌ڕێز "د. كارمه‌ند عبدالله" ڕاگری فاكه‌ڵتی ئاداب، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌مجۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و سوپاسی سه‌رۆكی به‌شی عه‌ره‌بی و مامۆستایانی به‌شه‌كه كرد و، داوای كرد چالاكی و دیداره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
پێویسته بگوترێ جگه له به‌شداری مامۆستایانی به‌شی عه‌ره‌بی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆك به‌شه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆكانی كوردستان به‌شداربوون، كه بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
١- د. شادان جمیل، سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی/ فاكه‌لتی زمان له زانكۆی صلاح ا‌لدین.
٢- د. صباح حسین محمد، سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی/ فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له زانكۆی زاخۆ.
٣- د. جوان محمد، سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی/ كۆلێژی پەروەردەی بنیات/ له زانكۆی دهۆك.
٤- د. جمال سلیمان، سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له زانكۆی صلاح ا‌لدین.
٥- د. لیث حازم محمود، سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی/ كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی كۆیه.
دوای پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه، ئاماده‌بووان سه‌رنج وتیبینییهكانی خۆیان هێنایه‌گۆڕێ و هاوكات چه‌ند بابه‌تێكیان شه‌ن و كه‌و كردن، تا له داهاتوودا، كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.