به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی سه‌وز: هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵه‌خانه‌ی سه‌وز، سه‌رپه‌رشتی دیجیتالی،  ته‌كنه‌لۆجیا و چاره‌سه‌ری سه‌وز

Untitled1

 

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناونیشانی سیمینارێكی ئۆنلاینه‌ له‌ زووم میتینگ، كه‌ رێكه‌وتی ٣٠/٤/٢٠٢٠ له‌ لایه‌ن "پ.د. ئیبتسام كه‌مال" سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری و یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بۆ كارووباری زانستی، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌كه‌، پێشكه‌شكرا.

 

پرۆفیسۆر،له‌ سیمیناره‌كه‌دا، بابه‌ته شیاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی خانووی سه‌وز، له‌ پێناوی خزمه‌تكردنی ژینگه‌ و كۆمه‌ڵگا، وه‌ك تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌ به‌رۆكی ژیان و ژینگه‌یان گرتووه‌، باسیان لێوه‌كرا. ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی سه‌ر ژینگه‌ش بریتین له‌: گه‌رمبونی جیهانی، پیسبونی ژینگه‌، كه‌می سه‌رچاوه‌و‌ هه‌روه‌ها تیشكدانه‌وه‌ی گازی خانوی پلاستیكی.

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ سیمیناره‌كه‌دا، تیشكخرایه‌ سه‌ر كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیك و به‌رنامانه‌ی، كه‌ ده‌توانن وه‌كو دۆستی ژینگه‌، له‌ بواری بیناسازیدا به‌كاربهێنرێن.

 

Untitled