لە درێژهی كاره زانستییهكانی خۆیاندا و له نوێترین كاری هاوبهشیاندا، سێ مامۆستای زانكۆی سۆران " د. روشدی سهمهد، م. ئهدرس گورگیس شلیمۆن(مامۆستای فاكهڵتی زانست) و پ.د. هاوڕێ مهنسووربهگ" توێژینهوهیهكیان به ناونیشانی (Microbial Community Composition in Crude Oils and Asphalts from the Kurdistan Region of Iraq) له گۆڤاری زانستی (Geomicrobilogy) بڵاوكردهوه، كه خاوهنی ئیمپاكت فاكتهری(١.٦)ه.
له رێگهی ئهم لینكهی خوارهوه دهتوانن دهستتان بگات به توێژینهوهكه:
https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/01490451.2020.1753131#.XqfiAYesjXs.email
پوختەی توێژینەوەکە:
هۆکاری خەستیی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان زۆرن، لەوانەش هۆکاری جیۆلۆجی و بایۆلۆجی و کیمیایی و فیزیایین.
بابەت و ئامانجی ئەم توێژینەوەیه بریتی بوون لە لێکۆڵینەوەی هۆکارە بایۆلۆجییەکانی بوونی نەوتی قورس (خەست) لە کێڵگە نەوتەکانی هەرێمی کۆردستان. مەبەستیش لە هۆکاری بایۆلۆجی ڕۆڵی بەکتریا و ئەرکیایە لە شیکردنەوەی نەوتی خاو و گۆڕینی لە نەوتی سووکەوە بۆ نەوتی قورس (heavy oil). ئەم توێژینەوەیە بە دوو تەوەری تەواوکەری یەکتر ئەنجامدراوە.
یەکەمیان ناسینەوەی ئەو بەکتریایە بوو، كه لە نەوتی خاوی بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە. ناسینەوەی بەکتریاکان لە ڕێگەی دەرهێنانی ڕاستەوخۆی دی ئێن ئەی بەکتریا لە نەوت و قیڕ بوو، ههروهها ناسینەوەیان لە ڕێگەی باێۆلۆجیای گەردەیی بوو، کە تێیدا نوێترین تەکنیکی شیتەڵکردنی ترشی ناوکی و ناسینەوەی بەکتریاکان، بەکارهێنراوە.
دووەمیشیان نموونەی جیاوازی شیکردنەوەی وردی پێکهاتەکانی نەوت بوو بە ئامێرەکانی GC-MS و ( Gas chromatography ).