‎بەرێوەچوونی وۆرکشۆپێک لە فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌

Sli

 

‎ڕۆژی سێشه‌‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٥/٥/٢٠٢٠ ، بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌كی بەرچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆکەمان، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی گه‌رمیان، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی ( اڵاخطا‌ء وكیفیه‌ تقویمها و الوسائل مساعدة‌ للدروس عملی في المحاضرة الالكترونیة‌)، له‌ لایەن بەشی وه‌رزشی فاکەڵتییەکەمان، بە شێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدرا.

‎ وۆرکشۆپەکە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای پلاتفۆرمی زووم بەڕێوەچوو ، له‌ پانێڵی یەکەم بەرێز " پ. د. فالح جعاز شلش " بابەتێکیان بە ناونیشانی (  اڵاخطاء وكیفیة‌ تقویمها ) پێشکەش کرد.

‎لە سه‌ره‌تادا باس لە هەڵسەنگاندنی وانەکان کرا هه‌روه‌ها بۆ بەرچاو ڕوونی بەشداربووان  تیشک خرایە سەر ڕێگا گونجاوەکانی لە وانەی ئەلیکترۆنیدا، بۆ ئەوەی بتوانن بەرنگاری هەڵه‌كان ببنەوە .

‎  له‌ پانێڵی دووەم بەرێز " پ. ی. د. ممتاز احمد امین " بابەتێکیان بە ناونیشانی ( اڵاخطا‌ء في المحاضرة الالكترونیة‌) پێشکەش کرد، بەرێزیان هەموو ئەو هەڵانەی‌ خستەڕوو کەوا قوتابییان و مامۆستایان لەکاتی وانە ڕووبەڕووی دەبن، ئاماژە بەمە کرا کە چۆن چارەسه‌ری هەڵه‌كان بکرێت و لە شێوازی بەکارهێنانیان چۆن هاوکاری قوتابیان بین .

‎‏‎پانێلی سێ یەم لە لایەن به‌ڕێز " م. ی. هێرش یوسف " پێشكه‌ش كرا، ناونیشانی بابەتەکەیان (الوسائل مساعدة للدروس عملی في المحاضرة الالكترونیة‌ ) بوو، كه‌ تیایدا بە گشتی باس لە بەربەستەکانی وتنەوەی وانەی پراکتیکی له‌ بەشی وەرزش بە شێوەی ئەلیکترۆنی کرا و جگە لەمە باسیان لە هۆکارەکانی فێرکردنی کرد بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان وەک: بەکارهێنانی ئەنیمێیشنی فێرکاری و بەکارهێنانی فلاش پلەیەری تایبەت بە وانەی پراکتیکی، کە لەم کاتەدا بەگونجاوترین کار دادەنرێت لە وانەی ئەلیکترۆنی و بە مەبەستی فێرکاریدا ئاسانکاری تەواو پێشکەش بە قوتابیان دەکات .

‎‏‎له‌ كۆتاییدا، له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانی وۆرکشۆپەکەوە تاوتوێی بابەتەکە کرا، چەند پرسیارێک لە باره‌ی بابەتی وۆرکشۆپەکە ئاڕاستەی مامۆستایان کرا، ئەوانیش وەڵامی پرسیارەکانیان دایه‌وه‌، پێشنیازکرا لە حالەتی ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە بۆ وانە پراکتیکییەکان سوود لەم هۆکارانەی فێربوون وەربگیرێت، هەروەها داواکرا وۆرک شۆپ و سمینارەکان بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بیت تاكو مامۆستا و قوتابی زانکۆکانی تریش بەشدار بن. دواتر كۆتایی به‌ وۆركشۆپه‌كه‌ هێنرا.