رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٦/٥/٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، له فاكه‌ڵتی ئاداب، سیمپۆزیه‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی به ناونیشانی (مرۆڤ و کۆمەڵگای مۆدێرن: چۆن بەرەوڕووی کێشەکانی سەردەمی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی ببینەوە؟)، به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م سیمپۆزیه‌مه‌دا، كه كاتژمیڕ ٩:٠٠ی ئێواره به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه بابه‌تیان تێدا پێشكه‌شكرد:
١. کۆرۆنا، کێشەی سێ گۆشەی کۆمەڵایەتی و باری دەروونی تاک
د. نه‌بی فتاحی، زانکۆی گوتێنبورگ
٢. تەندروستیی دەروونی لەکاتی پەتای کۆڕۆنا
م. کاروان کاکەبرا، زانکۆی سۆران
٣. بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسی: کرانەوەی کۆمەڵگە بە سەر سیاسەتدا
د. فاتح سەعیدی، زانکۆی سۆران
٤.مەترسییەکانی کۆمەڵگەی مۆدێرن لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە
د. میدیا ابراهیم فتاح، زانکۆی سوران
پێویسته بگوترێ دوای پێشكه‌شكردنی بابهتهكان، ئاماده‌بووانیش سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆیانیان هێنایه گۆڕێ، كه به وردی له لایه‌ن پێشكهشكارانهوه، وه‌ڵامدرانه‌وه.