به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی

Sli

 

 به‌ مەبەستی خستنەڕووی گرفت و کەموکوڕییەکانی پڕۆگرامی زمان و ئەدەبی کوردی لە بازنەی دووەم و سێیەمی خوێندندا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٧/٥/٢٠٢٠، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە، بە شێوەی ئۆنڵاین، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، به‌شی زمانی کوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆرکشۆپێکی بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای پلاتفۆرمی زوومەوە ئەنجامدا.

‎له‌ سەره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن بڕیاردەری بەشی زمانی کوردی "م. سیروان عەبدوڵڵا ئەحمەد" بەڕێوەبەری وۆرکشۆپەکە، بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا و دواتر بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان دەرفەت درا بە قسەکەرانی وۆرکشۆپەکە، كه‌ بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:

‎- م.علی حمد عپمان " تێڕوانینێکی مۆڕفۆلۆجییانە بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن، زمان و ئەدەبی کوردی بازنەی دووەم و سێیەمی بنەڕەتی".

‎- م. هاوکار عومەر خچر " تێڕوانینێکی سینتاکسییانە بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن، زمان و ئەدەبی کوردی بازنەی دووەم و سێیەمی بنەڕەتی وەک نموونە".

- م. صادق احمد عپمان، شارەزای زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان.

‎توێژەران لە چوارچێوەی بابەتەکانیاندا، بە وردی تیشکیان خستەسەر گرفت و کەموکوڕییەکانی پڕۆگرامی زمان و ئەدەبی کوردی لە بازنەی دووەم و سێیەمی خوێندندا و، چەندین سەرنج و پێشنیازی جۆراوجۆریان لەمبارەیەوە خستنەڕوو. لە کۆتاییدا ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیازه‌كانیان ئاراستەی قسەکەرانی وۆرکشۆپەکە کرد، كه‌ به‌ وردی وه‌ڵامدرانه‌وه‌.