به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی

Ibtisamm

 

له‌ رێكه‌وتی ٩ و ١٠ی ٥ی ٢٠٢٠، له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ نانگجینی چین، به‌ ناونیشانی ( كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ٢٠٢٠ له‌سه‌ر هایدرۆلۆجی و ئه‌ندازه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاو (HWRE 2020)، كه‌ له‌ لایه‌ن  سه‌نته‌ری زانیاری گۆڕینه‌وه‌ ی ئه‌كادیمی  AEIC رێكخرا،   "پرۆفیسۆر. د. ئیبتسام كمال" سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری و یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بانگێشتكرابوو و وتارێكی پێشكه‌شكرد.

پڕۆفیسۆر ئیبتسام له‌ وتاره‌كه‌یدا، كه‌ به‌ ناونیشانی (كرداری هه‌ڵمژینی به‌رده‌وام بۆ لابردنی پیسكه‌ره‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ ئاوه‌ڕۆكان) پێشكه‌شیكرد، تیشكی خسته‌سه‌ر به‌هه‌ده‌رادنی سه‌رچاوه‌ی ئاو، ژه‌هره‌كان و كاریگه‌ری ژینگه‌یی و زۆر به‌ وردی بابه‌ته‌كانی شیكردنه‌وه‌.

 

1