دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین تویژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستییه ئاستبه‌رزه‌كانی دنیا و، نیشاندانی توانای زانستی له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆیدا، "د. جگه‌ر عه‌زیز" سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، له لایه‌ن گۆڤاری زانستی نێوده‌وڵه‌تی (Petroleum Exploration and Development)، وه‌ك ئه‌ندامی بۆردی پێداچوونه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه، ده‌ستنیشانكرا.
له نامه‌یه‌كی گۆڤاره‌كه‌دا، كه بۆ د. جگه‌ر نێردراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، كه ده‌ستنیشانكردنی ناوبراو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌سكه‌وته گرنگانه و ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌كادیمییه بووه، كه له بواره‌كه‌یدا هه‌یبووه.
پێویسته بگوترێ كه ئه‌م گۆڤاره، یەكێكە لە باشترین گوڤارەكانی بواری نەوت و گاز و سەربە Elsevier ە.
لینكی ئه‌ندامانی بۆردی پێداچوونه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه:
http://www.keaipublishing.com/en/journals/petroleum-exploration-and-development/editorial-board/?fbclid=IwAR1xUsXXE-gx1d8AIPPlP24fRv2YDlT5Z5rlIR6Z47cioTO7K6dW0ZkqFxE