وۆرکشۆپێک سەبارەت بە وەرزش لە رەمەزاندا

Sli

 

‎ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١١/٥/٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارە، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ ڕاگره‌كانی پەروەردەی وەرزشی لە زانكۆ‌كانی عێراق و بەرێوه‌به‌ری وەرزشی لە وه‌زاره‌تی وەرزش و لاوانی عێراق و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سۆران، به‌شی وه‌رزشی فاكه‌ڵتیی پەروەردە، وۆركشۆپەکی به‌ ناونیشانی ( وەرزش لە رەمەزاندا ) ئه‌نجامدا.

‎‏‎ وۆرکشۆپەکە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای پلاتفۆرمی گۆگڵ میت له‌ لایەن بەرێز ( پ. د. ودیع یاسین ) ڕاگری ئەکادیمیای بوركی زانستی دانیمارك لە زانکۆی قەڵەم، بەڕێوەچوو. بەرێزیان بە گه‌وره‌ زانای وڵاتانی عەرەبی ناسراوە لە بواری پەروەردەی وەرزش و، خاوەن چه‌ندین مەدالیای زانستییه.‌

‎لە سه‌ره‌تادا باسێکی گشتی سەبارەت بە مانگی رەمەزان کرا، دواتر باس لە کاریگەری وەرزش لەسەر پێکهاتەکانی لەشی وەرزشوان کرا. هەروەها ئه‌وجۆرە وەرزشانە کەوا گرنگە لە مانگی ڕه‌مه‌زان ئەنجامبدرێن. هەروەها باس لەوەش کرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن پێویسته‌ چ جۆرە خۆراکێک بخۆن؟ سوودەکانی وەرزش لە رەمەزان و کاتە گونجاوەکانی وەرزشکردن لە رەمەزاندا چین؟ هەروەها تیشک خرایەسەر گرنگی وەرزشکردن لە رەمەزاندا.

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، باسی ئه‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌ نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە وەك (شەکرە، پەستانی خوێن، ...هتد، کە چۆن بتوانن سود لە وه‌رزش ببینن لە مانگی ڕه‌مه‌زان.

‎له‌ كۆتاییدا، له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانی وۆرکشۆپەکەوە تاوتوێی بابەتەکە کراو و چەند پرسیارێک  ئاڕاستەی بەرێزیان کرا.