ئەنجامدانی دیدارێک سەبارەت بە مێژووی ئەدەب

Sli

 

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ١٤/٥/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٠٠ ی شەو، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ مامۆستایانی زانکۆی سۆران و زانکۆکانی تری کوردستان، به‌شی کوردی فاكه‌ڵتیی پەروەردە، دیدارێکی به‌ ناونیشانی (مێژووی ئه‌ده‌ب و چۆنیه‌تی و ڕێگاكانی نووسینه‌وه‌ی) ئەنجامدا.

دیدارەکە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای پلاتفۆرمی گۆگڵ میت بەڕێوەچوو.

 له‌ سەره‌تادا له‌ لایه‌ن بڕیاردەری بەشی کوردی بەڕێز "م. ی. سیروان عبداللە احمد" بەڕێوەبەری وۆرکشۆپەکە، بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا و دواتر بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان دەرفەت درا بە قسەکەرانی وۆرکشۆپەکە.

بابەتەکان بەمشێوەی خوارەوە پێشکەشکران:‌

١- م. ی. طاڵب عبدالصمد عبدالرحمن بە بابەتی ( چیه‌تیی مێژووی ئه‌ده‌ب )

٢- م. ی. مزەفەر مستەفا اسماعیل بە بابەتی ( ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌ب كراون و كه‌موكورتییه‌كانیان ).

٣- م. ی. سەرباز مەجید بە بابەتی ( چۆن له‌ داهاتوودا مێژووی ئه‌ده‌ب بنووسینه‌وه )

پرسی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، له‌ نێو بابه‌تی مێژووی ئه‌ده‌بدا، پرسێكی ئاڵۆزه‌ و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌، كۆمه‌ڵێك پرسیار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. بۆیە پێویستە لە داهاتوودا وردتر و زانستییانەتر، هەوڵی نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی کوردی بدرێت و هەوڵبدرێت ئەم گرفت و کەموکوڕییانەی کە ڕوویانداوە، دووبارە نەبنەوە و چارەسەربکرێن. هەروەها پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ کۆکردنەوە و نووسینەوەی مێژووی ئەدەب، کە لەخۆگری هەموو زار و شێوەزارە ناوچەییەکان بێت،  ئەمەش بە ئامانجی سوودگەیاندن بە فەرهەنگ و زمانەکەمان.

توێژەران لە چوارچێوەی بابەتەکانیاندا بە وردی تیشکیان خستەسەر گرفت و کەموکوڕییەکانی چۆنییەتی نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی کوردی و چەندین سەرنج و پێشنیازی جۆراوجۆریان لەم بارەیەوە خستنەڕوو. لە کۆتاییدا ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیازه‌كانیان ئاراستەی قسەکەرانی وۆرکشۆپەکە کرد.