زیاتر ده‌رباره‌ی كۆڤید ١٩: هۆكاری مردن و به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه‌ی ڤایرۆس

Ibtisaam

 

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٢/٥/٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان، "پ.د. ئیبتسام كه‌مال" به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین و له‌ رێگه‌ی گوگڵ میت، سیمینارێكی به‌ ناونیشانی (زیاتر ده‌رباره‌ی كۆڤید ١٩: هۆكاری مردن و به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه‌ی ڤایرۆس) پێشكه‌شكرد.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێزیان باسی له‌ مه‌ترسی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و ئه‌و مه‌ترسیانه‌شی شیكردنه‌وه، كه‌ له‌ ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ توشی مرۆڤایه‌تی ده‌بن.‌

له‌ ئه‌نجامدا، باسی له‌ دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، لێكۆڵینه‌ تازه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه،‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هێڕشده‌كاته‌ سه‌ر هیمۆگلۆبین له‌ خانه‌كانی خڕۆكه‌ سوره‌كان و‌ له‌وانه‌یه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر ڕیشاله‌كانی تری مرۆڤ جگه‌ له‌ سییه‌كان و، ‌ به‌ نێو ئه‌نزیمێكی دیاركراوی ناسراو به‌ ( جینی وه‌رگر ACE2) ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ خانه‌كانی مرۆڤ بۆ داگیركردنی خانه‌كانی تری مرۆڤ. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه‌، هه‌ندێك لیكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، كه‌ خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی مێشك په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ میانه‌ی سیمیناره‌كه‌دا، باسیان له‌وه‌ كرد،‌ پاشماوكانی ڤایرۆسه‌كه،‌ كه‌ پاشماوه‌ی مه‌ترسیدارن و گوگوازراوه‌ن و مه‌ترسی بایلۆجی و  ته‌ندروستی و ژینگه‌ییان هه‌یه‌.

 

Untitled