بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی یاسایی لە بارەی کارە هەتیوەکان

98347068 2607983489520519 1873213431683743744 N

 

مامۆستا لە بەشی یاسای فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن "بژار عەبدوڵڵا ئەحمەد" بە هاوبەشی لە گەڵ سەرپەرشتیارەکەی "پ.د. کامەران ساڵەیی" توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری نێودەوڵەتی (The Journal of World Intellectual Property) بڵاوکردەوە.

ئەم توێژینەوەیە، ئەو چارەسەرانە شیدەکاتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارە هەتیوەکان خراونەتە ڕوو. کارە هەتیوەکان بریتین لەو کارانەی کە دۆزینەوەی خاوەنەکانیان یان دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەنەکانیان زەحمەتە یان ئەستەمە دوای ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین. یەکەم و گرنگترین مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بریتییە لە دووبارە بەدەستهێنانەوەی ئامانجی بەخشینی پاراستنی مافەکانی دانەر، کە بریتیە لە ڕێگەدان بە کۆمەڵگە، تا سود لەو کارانە ببینن. ئەم توێژینەوەیە، چارەسەری جۆراوجۆری بە شێوەیەکی ڕەخنەییانە شیکردۆتەوە، کە لەلایەن وڵاتە جیاوازەکانەوە لەخۆگیراون.

 لەم لینکەوە دەتوانن پوختەی توێژینەوەکە ببینن"

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1111/jwip.12156