سێ مامۆستای زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

Fsn31661 Fig 0002 M

 

له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمی هاوبه‌شیاندا، سێ توێژه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران "م. شۆڕش مستەفا عبداللە،  پ.د.کماڵ کۆڵۆ،  پ.د.محمد سجادی"، توێژینه‌وه‌یه‌كیان  بە ناونیشانی(Greener pathway toward the synthesis of lichen‐based [email protected]@SiO2 and [email protected] nanocomposites and investigation of their biological activities) لە گۆڤاری زانستی (Food Science and Nutrition) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ خاوەن فاکتەری کاریگەری (١.٧٩٧)ه‌.

پوختەی توێژینەوە

لە توێژینەوەکەدا پێکهاتەی کیمیایی دەرهێنراو بە ڕێگای ئاوی لە ناو جۆرێکی گوڵی سەر بەرد (Lichen) بە ناوی (Lecanora Muralis) بەکارهێنراوە بۆ درووستکردنی دوو جۆر پێکهاتەی نانۆیی سەوز، کە بریتیین لە پێکهاتەی نانۆیی([email protected]) و ([email protected]@SiO2). دوای درووستکردنی هەردوو پێکهاتە نانۆییە سەوزەکان بە سەرکەوتوویی، ئینجا توانایان وەکو دژە بەکتریا و دژە کەڕوو تاقیکرایەوە لەسەر چەند جۆرە بەکتریا و کەڕوویەک، کە هۆکاری چەندین نەخۆشین لە مرۆڤدا. لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت، کەوا هەردوو پێکهاتە نانۆییە سەوزە درووستکراوەکان توانایەکی بەرزیان هەیە بۆ لەناوبردن و وەستاندنی گەشەی بەکتریا لە جۆرەکانی (Staphylococcus aureus , Escherichia coli and Pseudomonas spp.) و هەروەها کەڕوو لە جۆری (Candida spp.).

ئەنجامی توێژینەوەکە لەسەر بنەمای کاری تاقیگەیی و بەکارهێنانی ئامێرەکانی (GC-Mass)، (UV-Vis Spectroscopy)، (XRD)، (SEM)، (EDS) بەدەستهێنراوە و تەواوی کارەکان لە تاقیگەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سۆران ئەنجامدراون.

لینکی توێژینەوەكه‌:

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/fsn3.1661