Sli

تاوتوێی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر له‌ به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌

 

ڕۆژی پێنج شەممه‌ ڕێکەوتی ٦/٨/٢٠٢٠، بە شێوەی ئۆنڵاین و لە ڕێگەی پڵاتفۆڕمی گوگل میتەوە، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا "سۆزان صالح احمد" لە بەشی زانستە گشتییەکانی فاکەڵتی په‌روه‌رده‌ بەڕێوەچوو.

نامه‌ی ناوبراو كه‌ بە ناونیشانی(The Effectiveness of Using Flipped Learning Strategy in the Academic Achievement by Eighth Grade Basic Students in the Subject of Science and Developing Their Reflective Thinking) له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ تاوتوێكرا، كه‌ پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:

‎- پ.د. فاضل خلیل ابراهیم / زانکۆی موصل / سەرۆکی لیژنە

- پ.ی.د. وعد محمد نجاە صبری / زانکۆی سەلاحەددین / ئەندام

- د. کارمند عبداللە حمد / زانکۆی سۆران / ئەندام

- پ.ی.د. ستار جبار حاجی / زانکۆی زاخۆ / ئەندام و سەرپەرشتیار

‎شایەنی باسه‌، لیژنەكه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی زانستی چڕ و پڕ و، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ قوتابی داكۆكی له‌ نامه‌كه‌ی كرد، بڕیاری دا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر پێیان.