مه‌سه‌له‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نوێ، ره‌نگه یه‌كێك له ئاڵۆزترین پرسه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ بێت. به‌تایبه‌تی له‌وڕووه‌وه كه درووستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه په‌یوه‌سته به دابڕان و جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تێكی تر، كه ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێ.
بۆیه هه‌میشه درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نوێ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئاڵۆز به‌ڕه‌وڕووده‌بێ و هه‌ندێكجار ته‌نانه‌ت گرژی و كوشتوكوشتاریشی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. ره‌نگه ئه‌مه بابه‌تێك بێت، كه زیاد له هه‌ر ناوچه و شوێنێكی تر، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستان زیاتر ده‌ركه‌وێ. له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی زانكۆ "م. ئارام" پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ و پێوانه و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانی.
له سه‌ره‌تادا و سه‌باره‌ت به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ، م. ئارام گوتی، "لەگەڵ ئەوەی لە ڕوانگەی یاسا نێودەڵەتی گفتووگۆ و بۆچونی جیاواز هەیە لەسەر دروستبوون و دانپێدانان بە دەوڵەتی نوێ، بەڵام بە شێوەیه‌کی گشتی چەند بنەمایه‌کی سەرەکی هەن بۆ درووستبوونی دەوڵەتی نوێ، کە ئەمانەی خوارەوەن:
١) هەبوونی دانیشتوان
زۆری و کەمی دانیشتوان پێوەر نییە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی نوێ، بەڵام دانیشتوان پێویستە گەلێک بن، کە خاوەی چەند خەسڵەتێکی تایبەت بن، کە جیایان بکاتەوە لە گەلێکی تر، وەکو: نەتەوە،زمان، ئاین و کەلتور.
٢) هەبوونی خاک (زەوی)
گەورە و بچوکی ڕووبەری خاک، پێوەر نییە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی نوێ. دەوڵەت هەیە ڕوبەری خاکەکەی زۆر كه‌مه، بەڵام دانی پێدانراوە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ، وەکو دەوڵەتەکانی: مۆناکۆ، سان مارینۆ، فیجی، سلڤادۆر و نیکاراگوای.
٣) هەبوونی حکومەتێک
هەبوونی حکومەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری، کە هەڵبژێردراوی ڕاستەقینەی خەڵک بێت و توانای هەبێت بچێتە نێو پەیوەندییە نێدەوڵەتییەکان و دوور بێت لە دەستێوەردانی دەرەکی.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌كانی دنیا، كه به دوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه‌ن، خاوه‌نی ئه‌و بنه‌مایانه‌ن، ئه‌ی بۆچی هه‌میشه ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی و گرژی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، گوتی، " ئەگەر پێشتر تەنها ئەم بنەمایانە بووبنە پێوەر و بەهەند وەرگیرابن بۆ درووستبوون و دانپێدانانی دەوڵەتی نوێ، بەڵام لە کاتی ئێستادا سەرەرای هەبوونی ئەم بنەمایانە، کۆمەڵە پێوەرێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی هاتونەتە ئاراوە، کە ڕۆڵێکی گرینگ‌یان هەیە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی نوێ."
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه په‌یوه‌ستن به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكه‌وتننامه‌كانییه‌وه، مامۆستا ئارام گوتی،" نەتەوەیەکگرتووەکان دڵنیایی داوە و دوپاتیکردۆتەوە لە سەر کۆمەڵێک پێوەری نێودەوڵەتی. بەپێی مادە (٤) لە چارتەری نەتەوەیەکگرتووەکان و بڕیاری دادگای دادی نێودەڵەتی، کە لە رێکەوتی ٢٨/٥/١٩٤٨ دەرچووە، تێیدا هاتووە کە هەر کیانێکی سەربەخۆ بیەوێت ببێت بە ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دانی پێدابنرێت لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییه‌وه، پێویستە ئەم کیانە سەربەخۆیە، ئەم پێوەرانەی تێدا بێنەجێ:
١- دەبێت ئەم کیانە خاوەنی دانیشتووان و خاک و حکومەتێکی سەربەخۆبێت.
٢- پێویستە دەوڵەتی نوێ دەوڵەتێکی ئاشتیخوازبێت و دوور بێت لە شەڕه‌نگێزی و، کێشەکان بە ڕێگای ئاشتی و دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكات. هەرکاتێک ئەم کیانە نوێیە هێزی بەکارهێنا بۆ درووست‌کردنی دەوڵەت، جا ئەم هێزە هێزی ناوخۆ بێت یان هێزی دەرەکی، ئەوا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕەتیدەکاتەوە و دانی پێدانانێت. بۆ نموونە لە ساڵی (١٩٦٠) کاتانغا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند بە پاڵپشتی هێزی بەلجیکا، بەڵام هەر زوو نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەتیکردەوە و دانی پێدا نەنا. لە ساڵی (١٩٧٥)یش، بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزی سەربازی تورکیا، باکوری قوبرس سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، تەنها دەوڵەتی تورکیا دانی پێداناوە وەکو دەوڵەت، کەچی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەرکۆنەی ئەم سەربەخۆییەی کرد.
٣- دەبێت ئەم کیانە نوێیە بەڵێن بدات بە ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی چارتەری نەتەوەیەکگرتووەکان و لە هەمان کاتدا، توانای جێبەجێکردنیشی هەبێت. بۆ نموونە کیانی نوێ نابێت پڕەنسیپی چارەی خۆنوسین (حق التقریر المصیر) یان مافی خۆبەڕێوەبەری پێشێل بکات یان پشت ببەستێت بە جیاوازی ڕەگەزی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت.
لە ساڵی ١٩٦٥ لە رودیسیای باشور کە ئێستا (زیمبابۆی) پێدەڵێن کەمینەیه‌کی سپی پێست حکومیان دەکرد و دەستەڵاتیان بەدەستەوەبوو. دواتر بەبێ گوێدانە مافی ڕشپێستەکان کە زۆرینە بوون، تاکلایەنانە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان زنجیرەیه‌ک بڕیار دەربکەن، کە تییدا داوایان لە هه‌موو دەوڵەتان کرد کە اعتراف بەم دەوڵەتە نوێیە نەکەن و بە هیچ شێوەیێک مامەڵەی لەگەڵ نەکەن، چونکە لە سەر بنەمای ڕەگەزپەرستی دەوڵەتیان درووستکرد و ڕایانگەیەند.
٤- کیانی نوێ کە دەیەوێت ببێت بە دەوڵەت، دەبێت پڕەنسیپی نییەت باشی پەیڕەوبکات لە کاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامە و پەیمانامە نێودەوڵەتییەکان. لە هەمان کاتدا، پێویستە بەشداری بکات بە پێشکەشکردنی هاوکاری و جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەرانبەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان."
وه‌ك مامۆستا ئارام باسی كرد، سه‌ره‌ڕای پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری هه‌رێمیش هه‌ن، كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان له هه‌رێمی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ، كه رۆڵیان هه‌یه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا. سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ره هه‌رێمیانه‌ش، به سه‌رنجدان له ئه‌زموونی ئه‌ورووپا، به‌ڕێزیان گوتی،"لە دوای هەڵوەشانەوەی یۆگسڵافیا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران و هەڵگیرسانی جەنگ و پشێوی لە ناوچەکە، کۆمەڵگەی ئەورووپی لە چەند ڕێکەوتننامەیه‌کدا بڕیاریدا لەسەر کۆمەڵێک پێوەری گڕینگ، بۆ دانپێدانان بەو دوڵەتانەی کە تازە درووست دەبن لە ناوچەکە، وەکو ڕێکەوتننامەی ساڵی ١٩٩١ ی دەوڵەتانی ئەورووپا سەبارەت بە پارێزگاری کردن لە مافی کەمینە و ڕێکەوتنامەی بادینتەر سەبارەت بە گفتوگۆی ئاشتییانە بۆ درووستکردن و دانپێدانان بە دەوڵەتی نوێ لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و یۆگسڵافیا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران.
بۆ ئەم مەبەستە بڕیاریاندا لەسەر ئەم پێوەرە گرینگانەی خوارەوە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتانی نوێ کە لە ناوچەکە دروست دەبن.
١) ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی:
هەر کیانێکی سەربەخۆ بیەوێت ببێت بە دەوڵەت و اعترافی پێ بکرێت لەسەر ئاستی نێودەڵەتی، پێویستە ڕاپرسی گشتی سەبارەت بە مافی چارەنووس و بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆ بكات. باشتر وایە ڕاپرسی بەر لە وادەی ڕاگەیاندنی دەوڵەت ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی کیانە نوێیەکە بتوانێت زیاتر پشتگیری نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت. لە ساڵی ١٩٩١ لێژنەی دادوەری بادینتەر بڕیاریدا بە دانپێدانەنان (عدم الاعتراف) بە بۆسنە و هێرسک وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ، چونکە ڕاپرسی گشتییان ئەنجام نەدابوو بۆ درووست‌کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، بەڵام دوای ئەوەی ڕاپرسییان ئەنجامدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێشوازی لێکردن و اعترافی پێکردن. لە حاڵەتی جیابونەوەی هەرێمێک لە دەوڵەتی دایک، باشتر وایە کە ڕاپرسییەکە بە ڕێکەوتن بێت لە نێوانیان نەک ڕاپرسییەکە تاک لایەنانە بێت(كه دیاره ئه‌مه زۆرتر له ژینگه خووگرتووه‌كان به‌دیمۆكراسی هه‌یه و حاڵه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به ئه‌ورووپاوه وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه).
٢) بوونی دەستوور:
یەکێک لە پێوەرە گرینگەکانی تر بریتییە لە بوونی دەستور، بە شێوەیه‌ک ئەم دەستوورە دەستەبەری تێدابێت سەبارەت بە ماف و ئازادییەکانی تاک و نەتەوە و کەمایەتییە جیاوازەکانی تر. بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری نێودەوڵەتی، باشتر وایە کیانە نوێیەکە دەستوری هەبێت بەرلەوەی دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەینێت. لە ڕێکەوتی ١٩/١٢/١٩٩١ کرواتیا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە اعترافی پێبکەن وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ، کەچی لە سەرەتادا اعترافی پێ نەکرا بە بیانووی نەبوونی دڵنیایی لە پارێزگاریکردن لە مافی کەمینەكان لە دەستوری کرواتی. دوای ئەوەی دڵنیایی دەستوری درا سەبارەت بە مافی کەمینە لە لایەن سەرۆکی کرواتیا، ئەو کات اعترافی پێکرا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
٣) ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پڕه‌نسیپەکانی دیموکراسی :
کیانی نوێ پێویستە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، چونکە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ یەکێکە لە بابەتە گرینگ وهەستیارەکان. لە هەمان کاتدا، پەیڕەوکردنی سیستەمی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەستەڵات لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، یەکێکی ترە لە پێوەرەکانی تری نێودەوڵەتی بۆ اعتراف کردن بە دەوڵەتی نوێ. لەبەرئەوەی هەر یەکە لە دەوڵەتانی پانتوستانس و ترانسکیا بە پێچەوانەی دیموکراسی اعلانی سەربەخۆییان بۆ کرا، لە سەر بنەمای جیاوازی ڕەگەزی لە لایەن باشوری ئەفریقیا لە ساڵی ١٩٧٦، بۆیە نەیانتوانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن و اعترافیان پێنەکرا لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییه‌وه.
٤) پێوەری ڕێزگرتن لە سنووری نێودەوڵەتی:
ڕێزگرتن لە سنووری وڵاتان پرسێکی گرینگە و پەیوەندیدارە بە سەروەری وڵاتان. دەوڵەتانی ئەورووپا ئاماژەیان داوە بە پیرۆزی و نەگۆڕی سنوری دەوڵەتان و پێیان وایە، کە بە هیچ شێوەیه‌ک نابێت هێز بەکاربهێنرێت بۆ گۆڕانکاری لە سنووری وڵاتان. ئەگەر هەر گۆرانکارییه‌ک ڕویدا لە سنوری وڵاتان، ئه‌وا پێویستە بە ڕێگای دیبلۆماسی و ئاشتی بێت و ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت. ئەگەریش نەتوانرا ڕێکەوتن بکرێت، ئەوا پێویستە پرسی سنوور چارە بکرێت لە ڕێگای دادوەری نێودەوڵەتییه‌وه.
٥) پێوەری بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆم و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی:
ئەو کیانە نوێیەی کە دەیەوێت ببێت بە دەوڵەت، دەبێت خۆی بە دووربگرێت لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆم، کە ڕاستەوخۆ هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون سەبارەت بە قەدەغەکردن و نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی، وەکو پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لە ئاسمان و لە زەوی و لەسەر ئاو کە لە ساڵی ١٩٦٢ لە نێوان وڵاتان بەسترا.
لەگەڵ ئەوەی هەبوون و پەیڕەوکردنی ئەم پێوەرانە، پڕۆسەی درووستکردن و دانپێدانانی دەوڵەتانی نوێێ قورس‌تر کردووە، بەڵام پەیرەوکردنی ئەم پێوەرانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەقامگیری زیاتر فەراهەم دەکات بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. سەرەرای ئەمەش، دەوڵەتی نوێ ئەگەر توانی ئەم پێوەرانە جێبەجێ بکات، ئەوە مانای وایە کە ئەم دەوڵەتە دەتوانێت سەرکەوتووانە موماڕەسەی سەروەری خۆی بکات بە شێوەیێکی ڕاست و درووست و ببێتە کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی بەهیز، بە شێوەیێک کە کاریگەری هەبێت لە سەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێی وایه، زۆر گرینگە هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی بدات و توانای خۆی بەرز بکاتەوە و کار بکات لەسەر هەموو ئەم پێوەرانەی کە ئاماژەمان پێدان، بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری، کە دوور بێت لە دەستی دەرەکی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا و گوتی، دیاره هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی هه‌رچی باشتری بەشێک لەو پێوه‌رانه، پێویسته هه‌نگاوی جدی بنێت، تا كاریگه‌رتر ده‌ركه‌وێت، به تایبه‌ت له سه‌رنج چڕكردنه‌وه له‌سه‌ر:
جیبه‌جیكردنی حوکمڕانیێکی ڕاستەقینە و نه‌هێشتنی كه‌م و كورتییه‌كان و درووستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه دیمۆكراسییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، وه‌كو هه‌ڵبژاردن.
هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیێکی گشتی و بە تایبەتی چارتەری نەتەوەیەکگرتووەکان وجارنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ.
ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی بۆ درووستکردن و ڕاگەیەندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی، باشتر وایە بە ڕێکەوتن بێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند، خۆ ئەگەر نەتوانرا ڕاپرسییەکە بە ڕێکەوتن ئەنجام بدرێت لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەوا دەکرێت بە پاڵپشتی و ناوبژیوانی دەزگا نێودەوڵەتییەکان ڕاپرسییەکە ئەنجام بدرێت، بە شێوەیه‌ک کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕەوایەتی هەبێت.(ئه‌مه وه‌كو بنه‌مایه‌كی گشتی باسده‌كرێ، ئه‌گه‌رنا رێفراندۆمی ٢٠١٧، ده‌توانێ وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز به‌كاربهینرێ و ئه‌و توانسته‌ی هه‌یه.)
هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا خاوەنی دەستوری خۆی نیە، بۆیە زۆر گرینگە پەلە بکرێت لە دەرکردنی دەستورێک کە ڕەنگدانەوەی ژیان و ویستی گەلی کورد بێت. لە هەمان کاتدا، پێویسته دەستورەکە بەشێوەیێک بێت کە دەستەبەری تەواوی تێدابێت سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافی کەمینە وپێکهاتەکان بە تایبەتی.
یەکلاییکردنەوە و دیاریکردنی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی پرسێکی زۆر گرینگە. دیارنەبوونی سنووری ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان وادەکات، پرسی درووست‌کردنی دەوڵەت دوابکەوێت. چارەسەرکردنی پرسی سنور دەبێت بە ڕێکەوتن بێت بەشێوەیێکی ئاشتی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆیە ناکرێت هێز بە کاربێت بۆ یەکلاییکردنەوی کێشەی سنور. لە حالەتی ڕێکنەکەوتن پێویستە لایەنی نێودەوڵەتی بە تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی خۆی ببینێت و کێشەکە بە ئاشتی چارەسەر بکات.
پڕۆفایل: مامۆستا ئارام نه‌بی محه‌ممه‌د وه‌سانی، به‌كالۆریۆسی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ وه‌رگرتووه. ماسته‌ری له به‌شی سیاسه‌تی جیهانی و یاسا له كۆلێژی زانسته مرۆییه‌كانی زانكۆی شیفڵد له ساڵی ٢٠١٤ له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه و، ئێستاش قوتابی دكتۆرایه‌له زانكۆی سۆران ومامۆستای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.