لە نوێترین کارە زانستییهكانیدا، "م. ڕێبوار مهغدید هاودیانی" مامۆستا لە بەشی یاسای فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییهكان و بهرێوهبردن، توێژینهوهیهكی زانستی بە ناونیشانی ( دادکاری و شوێنەوارەکانی مامەڵەکردن بە سپێرم و هێلکۆکەی مرۆڤ لە یاسا و فقهی ئیسلامیدا ) له گۆڤاری زانستی زانكۆی ههڵبهجه، بڵاوكردهوه.
لە توێژینەوەکەدا، تیشك خراوەتەسەر ئەو شوێنەوارانەی کە لە ئەنجامی مامەڵە جیاوازەکانی سەر سپێرم و هێلکۆکە دێنەکایەوە، کە ئەم مامەڵانە بەشێکی زۆریان ئێستا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و کاریان پێدەکرێت، بۆیە پێویستە شوێنەوارەکانیان بە یاسا ڕێكبخرێت.
دەتوانن لەم لینکەوە توێژینەوەکە بخوێننەوە :