ساڵ له دوای ساڵ، زانست و ته‌كنه‌لۆجیا پێشده‌كه‌ون و، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی كه بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌یانهێننه كایه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و یاساییش له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن. بێگومان به‌شێكی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه، بۆ تایبه‌تمه‌ندی و سرووشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و شێوازی روانینی مرۆڤه‌كان، له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كیك له‌و بابه‌تانه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، گفتوگۆیه‌كی زۆری هێناوه‌ته كایه‌وه، پرسی پیتاندنی ده‌سكرده.
له ماوه‌ی رابردوودا، مامۆستای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن "م. رێبوار مه‌غدید هاودیانی" كه پسپۆڕی یاسای شارستانییه، تویژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێكه‌وته یاساییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامدا و، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی زانكۆ، چه‌ند لایه‌نێكی توێژینه‌وه‌كه‌ی خستنه به‌رچاو.
م. رێبوار له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا و سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌نابردنه به‌ر تویژینه‌وه له‌م پرسه، گوتی،" یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هاوسه‌رگیری وه‌چه‌خستنه‌وه‌یه، چونكه ئه‌م ژیانه به وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و، مرۆڤ هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته باوك یان ببێته دایك، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌ك له مرۆڤه‌كان دووچاری نه‌زۆكی ده‌بنه‌وه. بۆیه له‌م پێناوه‌دا، پیتاندنی ده‌ستكرد سه‌ریهه‌ڵدا، تا یارمه‌تی پیتاندنی سپێرم و هێلكۆكه بدات. ئه‌م پیتاندنی ده‌ستكرد یاخود منداڵی بلوورییه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك كه به‌ته‌واوی نه‌زۆكن و ناتوانن منداڵیان ببێت، په‌نا ببه‌نه به‌ر به‌كارهێنانی هێلكۆكه و سپێرمی بیانی، یاخود له پێناو خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی باشتر، په‌نا ببه‌نه به‌ر سپێرم و هێلكۆكه‌ی باش، یان له پێناو پاراستنی توانای منداڵ خستنه‌وه، سپێرم و هێلكۆكه، به‌جیا یان به پیتێنراوی له بانكه‌كان هه‌ڵبگرن. له ئه‌نجامدا بازرگانیكردن به سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤ هاته‌كایه‌وه. له ئێستادا له هه‌ندێك شوێن كڕین و فرۆشتن به سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، یاخود زۆرجار له‌ژێر ناونیشانی هاوكاری مرۆیی ئه‌م سپێرم و هێلكۆكانه به خێزانی نه‌زۆك و هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌به‌خشرێن."
سه‌باره‌ت به گرنگترین ئارێشه له‌مباره‌وه، كه هه‌وڵدراوه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسای شارستانی گوتی، "زۆرجار سپێرم و هێلكۆكه و هێلكۆكه‌ی پیتێنراو، سپارده‌ده‌كرێن و ده‌فرۆشرێن و ده‌به‌خشرێن، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان بۆ منداڵخستنه‌وه. له‌كاتێكدا فرۆشتن و به‌خشینی سپێرم و هێلكۆكه به تێڕوانیینه یاساییه‌كه‌یان، مانای گواستنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌یانه له خاوه‌نی ڕاسته‌قینهوه بۆ كه‌سێكی تر، به‌ڵام هه‌رچه‌ند بڵێین خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌مان گواسته‌وه، ئه‌م سپێرم و هێلكۆكانه هه‌ڵگری سیفاتی بۆماوه‌یی ئه‌وتۆن، كه به‌هۆیانه‌وه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه ده‌دۆزرێته‌وه. بۆیه مرۆڤ هه‌ستی دایبابی(باوان) به‌رامبه‌ر به خاوه‌نی سپێرمه‌كه‌ی له‌ده‌ست نادات هه‌رچه‌ند له زینا و پیتاندنی ده‌ستكرد و به‌بێ هاوسه‌رگیریش درووست بووبێت، چونكه دواجار بنچینه‌ی درووستبوونه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌ڕێته‌وه.، بۆیه گرفتی توێژینه‌وه‌كه‌مان خۆی له نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌بینییه‌وه تا دادكاری و شوێنه‌واری ئه‌و مامه‌ڵانه ڕیكبخات."
م. رێبوار مه‌غدید له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له گرنگترین ئه‌و پرسیارانه كرد، كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا، هه‌وڵدراوه وه‌ڵام بدرێنه‌وه. ئه‌وانیش بریتین له:
- جۆر و وێنه‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێن چین؟
- ئایا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێن، تا چه‌ند له ڕوانگه‌ی فقهی ئیسلامی و یاساوه درووستن؟
- ئایا درووسته سپێرم و هێلكۆكه ببنه محلی گرێبه‌ست؟
- ئه‌گه‌ر له‌دوای مردنی خاوه‌نی سپێرم و هێلكۆكه‌كان، منداڵێك خرایه‌وه، ئایا مافی میراتی ده‌بێت؟
- ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌بێ هاوسه‌رگیری له ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌كردن به سپێرم و هێلكۆكه په‌یدابوو، ئایا نه‌سه‌به‌كه‌ی چۆن دیاری ده‌كرێت؟
له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا، ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه‌ی گرنگ، كه هانده‌ریان بووه بۆ توێژینه‌وه‌كه، گوتی،" كاتێك ئه‌و بابه‌ته‌مان هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌مان بوو، كه هیچ یاسایه‌كی تایبمه‌تمان نییه تاوه‌كو دادكاری و شوێنه‌واره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤمان بۆ ڕێكبخات. ئه‌مه له كاتێكدایه، سه‌نته‌ره‌كانی منداڵی بلووری و بانكه‌كانی سپێرم و هێلكۆكه و هێلكۆكه‌ی پیتێنراو، به شێوازێكی به‌ربڵاو له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه و كارده‌كه‌ن. كه‌وابێ، ئه‌گه‌ری درووستبوونی كێشه و گیروگرفتی یاسایی له ئارادایه."
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، په‌رژایه سه‌ر باسكردنی ئامانجه‌كانی تویژینه‌وه‌كه‌یان، كه خۆیان له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینییه‌وه:
1-خستنه‌ڕووی هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌كردنه به سپێرم و هێكۆكه‌ی مرۆڤ و ئه‌و شوینه‌وارانه‌ی كه لێی چاوه‌ڕوانده‌كرێت، تا به هۆیانه‌وه هانی ده‌سه‌ڵات بده‌ین بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته.
2-له گه‌یشتن به دیاریكردنی نه‌سه‌بی ئه‌و منداڵه‌ی، كه به شێوازێكی بێجگه له پێوه‌ندی جنسی راسته‌وخۆ، له نێوان خاوه‌نی سپێرم و هێلكۆكه‌ی مرۆڤ درووست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی مافی میراتی منداڵه‌كه.
3-پێشنیاركردنی پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌رباره‌ی خاڵی یه‌كه‌م.
وه‌ك مامۆستا ریبوار باسی لێوه‌كرد، له ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌كه‌وه، به كۆمه‌لێك ئه‌نجام گه‌یشتوون، كه زۆر رێخۆشكه‌ر بوون، تا بتوانن گه‌ڵاڵه‌ی یاسایه‌كی پێشنیاری بخه‌نه‌ڕوو. گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش، وه‌ك خستنیه ڕوو، ئه‌مانه بوون:
- سپێرم و هێلکۆکەی مرۆڤ بە جیا یان بە پیتێنراوی، دەکرێنە محلی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و سپاردەکردن و بەخشین. بۆیە لە وڵاتانی ئەوڕووپی تەنها ڕێگایان بە بەخشین و سپاردەکردن داوە، لە کاتێک لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەڕەبی لە ڕووی کردارییەوە سپاردەکردن و بەكرێگرتنی منداڵدانیش بوونی هەیە.
- بە گوێرەی دادکارییەکانی یاسای شارستانی عێراقی و فقهی ئیسلامی، ناکرێت سپێرم و هێلکۆکەی مرۆڤ ببنە محلی گرێبەست، چونکە ئەم کارە پێچەوانەی سیستەمی گشتی کۆمەڵگایە و لە ڕوێکی تر پەیوەستە بە یاسای باری کەسی.
- نەسەبی منداڵی بلووری، بەگوێرەی یاسای باری کەسی عێڕاقی و بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لە نێوان سپێرم و هێلکۆکەی پیاو ئافرەت جێگیر نابێت، هەرچەند گرێبەستی هاوسەرگیریش هەبێت لە نێوانیاندا، مادام توانای بەیەکگەیشتن بوونی نەبێت.
- یاسادانەری هەرێمی کوردستان، چاندنی خانە و شانەکانی ڕژێنەکانی زاوزێی یاساغ کردووە، کە دەبنە وێنەیەک لە وێنەکانی مامەڵەکردن بە سپێرم و هێلکۆکەی مرۆڤ، بەمەش فرۆشتن و چاندنی ڕژێنەکانی ئەندامی زاوزێ بە تایبەت گونەکان یاساغ کراوە.
- یاسادانەری هەرێمی کوردستان شوێنەوارە شارستانییەکانی سەرپێچیکردنی گواستنەوەی خانە و شانەکانی ڕژێنەکانی زاوزێی ڕێکنەخستووە.
- فقهی ئیسلامی کاتێک نەسەبی منداڵی زینای جێگیر نەکردووە، (بۆچونێک) لەبەر ئەوەیە کە بە دڵنیایی نازانین کێ باوکی منداڵەکەیە، بەڵام ئەگەر دڵنیابووینەوە، ئەوکاتە نەسەب جێگیر دەبێت، ئەو بۆچوونە زیاتر بەرژەوەندی کۆمەڵگا و منداڵەکەش بەدیدەهێنێت.
- منداڵی بلووری و سپاردەکردنی سپێرم و هێلکۆکە و هێلکۆکەی پیتێنراو، لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیەو، تەنانەت لە دوای مردنی مێرد، ئامادەن هێلکەی پیتێنراو بۆ منداڵدانی ئافرەتەکە دابنێنەوە.
- ئەگەر چاندنی کۆرپەڵە لە دوای مردنی خاوەنی سپێرم ئەنجامدرا، بە گوێرەی یاسای باری کەسی بەرکار، منداڵەکە نەسەبی بۆ جێگیر نابێت، چونکە توانای بەیەکگەیشتنی ژن و مێرد نەماوە.
دواجار، م. رێبوار مه‌غدید، پسپۆڕی یاسای شارستانی و مامۆستا له به‌شی یاسای زانكۆی سۆران، گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری خۆی له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌مان له مێشكدا بوو، كه وه‌كو زانكۆی سۆران دیسان رۆڵمان هه‌بێ و هه‌وڵبده‌ین، چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی باش، بۆ بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگی وا، دابڕ‌ێژین.
یاسا پێشنیاركراوه‌كه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
مادده‌ی یه‌كه‌م:
سه‌نته‌ره‌كانی منداڵی بلووری له چوارچێوه‌ی مه‌رجه یاسایی و شه‌رعیه‌كان ڕێپێدراون.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی چاندنی منداڵی بلووری ده‌رده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
مه‌رجه، پیتاندنی بلووری و چاندنی كۆرپه‌ڵه له سه‌نته‌رێكی ڕێپدراو به ئاماده‌بوونی خوودی هاوسه‌ر ئه‌نجامبدرێت.(سزای سوكتر)
مادده‌ی سێیه‌م
ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ڕێگایان پێنه‌دراوه ئه‌نجامبدرێن:
1-چاندنی ڕژێنه‌كانی زاوزێ و خانه‌كانی و شانه‌كانی و هه‌ركارێك ببێته هۆی تێكه‌ڵاوكردنی نه‌سه‌ب، یاساغه.
2-كۆپیكردنی مرۆڤ ڕێگا پێنه‌دراوه.
3-تێكه‌ڵكردنی خانه‌ی زۆربوونی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ڕێگا پێنه‌دراوه.
مادده‌ی چواره‌م
1-سزا ده‌درێت به زیندانیكردن، كه له 7 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 10 ساڵ زیاتر نه‌بێت، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی مادده‌ی سێیه‌م بكات له‌م یاسایه.
2-سزا ده‌درێت به زیندانیكردن، كه له 3 ساڵ زیاتر نه‌بێت و له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت، هه‌ركه‌سیك سه‌رپێچی مادده‌ی دووه‌می ئه‌و یاسایه بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م
ئه‌و منداڵه‌ی له سه‌رپێچیكردنی مادده‌ی دووه‌می ئه‌و یاسایه له دایك ده‌بێت:
1-ئه‌گه‌ر له‌دایكبوونه‌كه‌ی له‌دوای مردنی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان بوو، نه‌سه‌به‌كه‌ی بۆ جێگیر ده‌بێت به‌ڵام میرات وه‌رناگرێت.
2-ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان له ژیان بوون ئه‌وكاته نه‌سه‌ب و میرات جێگیر ده‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
ئه‌و منداڵه‌ی له سه‌رپێچیكردنی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه له دایك ده‌بێت:
1-ئه‌گه‌ر دایبابی بایه‌لۆجی دیاربوون، نه‌سه‌بی بۆ دایبابی بایه‌لۆجی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
2-ئه‌گه‌ر دایبابی بایه‌لۆجی دیارنه‌بوون و نه‌ده‌توانرا دیاربكرێت، وه‌كو نه‌سه‌ب نادیار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
3-منداڵی كۆپیكراو نه‌سه‌بی بۆ خاوه‌نی هێلكۆكه‌ی به‌تاڵكراو و خانه‌ی كۆپیكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پڕۆفایل: ڕێبوار مغدید هاودیانی، مامۆستایه له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌سیاسیه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن له زانكۆی سۆران. پسپۆڕه له یاسای شارستانی. له ساڵی 2012 به پله‌ی سێیه‌م به‌كالۆریۆسی له یاسا له زانكۆی سۆران ته‌واوكردووه. ساڵی2017 به پله‌ی یه‌كه‌م ماسته‌ری له زانكۆی سۆران ته‌واوكردووه. ئێستاش كاندیدی دكتۆرایه له زانكۆی سۆران. خاوه‌نی دوو كتێبی چاپكراوه به ناوه‌كانی (تێگه و ڕامان له ده‌سته‌واژه یاساییه نامۆكان) و (یاسای كار) و، سێ كتێبی تریشی ئاماده‌ی چاپن.