یه‌كێك له به‌رچاوترین و پڕ كێشه‌ترین دیارده‌كانی سه‌رده‌می مۆدێڕن و هاوچه‌رخ، بابه‌تی په‌نابه‌ران و راگواستن و كۆچی خه‌ڵكه له شوێنێكه‌وه بۆ شوینێكی تر. پاشهاته سیاسی ، ده‌روونی، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی، هه‌میشه جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوون و به‌رده‌وام مرۆڤه راگوێزراو و په‌نابه‌ره‌كان، له نێوان دوو دنیای جیاوازی رابردوو و داهاتوویان، له ململانێدان.
له ماوه‌ی رابردوودا، كتێبێك به ناونیشانیپەنابەران لە جیهانێکی ڕاگوێزراودا‘ (Refugee in a Moving World)، چاپ و بڵاوكرایه‌وه. له‌م كتێبه‌دا كه له لایه‌ن ده‌زگای ڕاوتلێج (Routledge) و زانکۆی لەندەن (UCL Press) چاپكراوه، له چه‌ندین گۆشه نیگای جیاوازه‌وه، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر پرس و بابه‌تی په‌نابه‌ران و راگواستن، له گۆشه و كه‌ناری دنیا.
چاپته‌رێك له‌م كتێبه، كه تایبه‌ته به ئێزیدییه‌كان، له‌لایه‌ن سێ پسپۆڕی زانكۆی سۆران به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. تایله‌ی فیشه‌ر" نووسراوه.
له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" گوتی، ناونیشانی ئه‌و چاپته‌ره‌ی كه ئێمه له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نووسیمان و، بووه به‌شێك له كتێبه‌كه، بریتییه له (palliative prophecy:yezidi perspectives of their suffering unider islamic state and on their future)، كه ده‌په‌رژێته سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێزیدییه‌كان دوای هاتنی داعش و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه لێیان كراوه و دواجار ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه له سه‌ریان درووستبووه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، د. نه‌هرۆ زاگرۆس، یه‌كێك له نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه، گوتی،" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ك له پێشهكییهكهیشیدا هاتووه، ده‌یه‌وێ له روانگه‌ی ئێزیدییه‌كان، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان، هه‌م له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رابردوویان و ئه‌وه‌ی كه چه‌شتوویانه و هه‌م له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهاتوویان، تێبگات و دۆكیۆمێنتی بكات." د. نه‌هرۆ له درێژه‌دا گوتی، " به‌مشێوه‌یه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه روانگه‌ی كه‌مینه ئیتنۆ ئاینییه‌كان بخاته به‌رچاو و هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كانیان، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆمه‌ڵ، تۆمار بكات.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌وڵی درووستكردنی مه‌ودایه‌ك ده‌دات، تا ئێزیدییه‌كان خۆیان تێیدا قسه بكه‌ن و گوێیان لێبگیرێ."
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانكۆی سۆران ، له دریژه‌دا پێی وابوو ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه، چونكه "
"ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و خراپ تێگه‌یشتن و خراپ نیشاندانانهی، كه به درێژایی ساڵان سه‌باره‌ت به‌وان هه‌بووه و بوونه‌ته هۆكاری زۆرێك له‌و توندوتیژیانه‌ش كه به‌رامبه‌ریان كراوه."
له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه به‌ده‌ستبێنن: