لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٥-١٦ئەیلولی ٢٠٢٠، ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی زانست، وۆركشۆپێكی بەناونیشانی( E-Learning ) بۆ هەریەک لە مامۆستایانی فاکەڵتیی زانست "بەدیع شەفیق و هونەر جەماڵ" رێكخست، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و یاریدەدەرانی  توێژەر لە  بەشەکانی فاکەڵتیی زانست بەشداربوون.

پێویسته‌ بگوترێ له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، زۆر به‌ وردی باس لە خوێندنی ئۆنلاین و ئاوێتە و چۆنیەتی بەکارهێنانی پۆرتاڵ و پڕۆگرامەکانی گۆگڵ زووم و ئەگەرەکانی بەردەم گۆڕانکارییەکانی خوێندن، کرا.