له دوایین چالاكی خۆیدا، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، شه‌ش كتێبی وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كانی، چاپكردن. له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، "د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌پرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن گوتی، "له ماوه‌ی كاری ڕابردوودا، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بۆ بواری (فۆلكلۆرناسی و ئه‌ده‌بی سه‌رزاری) و (هه‌نگاوه‌كانی نووسین و توێژینه‌وه‌ی زانستی) و (بواری فه‌رهه‌نگسازی )، له به‌شه‌كانی سه‌نته‌ردا راگه‌یاندن و كاری له‌سه‌ر كردن."
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن گوتی، " به مه‌به‌ستی كرده‌یی كردنی پڕۆژه‌كان، له دوایین كاردا، سه‌نته‌ر شه‌ش كتێبی له بواره‌كانی فه‌رهنگسازی و فۆلكلۆر‌و و هه‌نگاوه‌كانی نووسین و تویژینه‌وه‌ی زانستی، بڵاوكردنه‌وه." وه‌ك د. هه‌ڵمه‌ت بایز باسی كرد، كتیبه‌كان بریتین له : خاڵبه‌ندی، رێنووسی فێركاری،هه‌ڵه‌چنی و هێماكانی، ئیدیۆم له رواندزێ و ده‌ورووبه‌ری، وشه‌نامه‌ی وێنه‌داری هه‌نگاو(ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی)، سیسته‌می داوه‌ری تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانان له عێراق".
د. هه‌ڵمه‌ت بایز، له دریژه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له پۆلێنی كتێبه‌كان كرد و گوتی، " كتێبه‌كانی (خاڵبه‌ندی و ڕێنووس و هه‌ڵه‌چنی) وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ ناوه‌نده ڕۆشنبیری و ئه‌كادیمیییه‌كان و له پێناوی په‌ره‌پێدانی تواناكانی نووسین، دانراون. هه‌رچی فه‌رهه‌نگه‌كه‌شه، فه‌رهه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنی پۆلێنكاری سێ زمانه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م. هه‌رچی (ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌ورووبه‌ری)شه، به‌شێكه له پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه و چاپكردنی ئه‌ده‌بی سه‌رزاری، كه له میانه‌ی وۆركشۆپه‌كانی ساڵانی ڕابردووی سه‌نته‌ر و له كاره مه‌یدانییه‌كانیدا كۆكراونه‌ته‌وه و زیاتر له هه‌زار ئیدیۆمی ناوازه‌ی، به راڤه‌وه له‌خۆگرتووه. بۆ به‌شی وه‌رگێڕانیش، كتێبێك به‌ناونیشانی (سیسته‌می داوه‌ری تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانان له عێڕاق) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی."