رۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١/٩/٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی تاوتوێ، بە شێوەی ئۆنڵاین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا "بنار حسێن ئەیوب" لە بەشی زمانی کوردی فاکەڵتی په‌روه‌رده، به ناونیشانی (پاتكردنه‌وه له زمانی كوردیدا) به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
١- پ.د. فەرەیدون عه‌بدول بەرزنجی / زانکۆی سلێمانی / سەرۆکی لیژنە
٢- پ.ی.د. دلێر سادق کانەبی / زانکۆی سۆران / ئەندام
٣- پ.ی.د. شێروان حسێن حه‌مد / زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام
٤- پ.د. قەیس کاکل تۆفیق / زانکۆی سۆران / ئەندام و سەرپەرشتیار
شایەنی باسه، لیژنەكه دوای گفتوگۆكردنێكی چڕ و پڕی زانستی و بیستنی وه‌ڵام و شیكاره‌كانی قوتابییه‌كه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌خشی به قوتابییه‌كه.