رۆژی سێشهممه ٢٠٢٠/٩/٢٢ گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی "دلاوەر شوکری باپیر" بە ناونیشانی (شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازی زانینییەوە) لە فاکەڵتیی ئاداب بەرێوەچوو، کە تێیدا دوای گفتوگۆیەکی چڕ، نامەکە لە لایەن لێژنەی تاووتوێکردنەوە پهسهندكرا و بریاردرا به بهخشینی بڕوانامهی ماستهر به قوتابی.
ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پڕۆفیسۆر دکتۆر قەیس کاکل /سەرۆکی لێژنە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەوزاد ئەنوەر عومەر/ ئەندام
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شێرزاد سەعید سەددیق/ ئەندام
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر دلێر صادق کانەبی/ ئەندام و سەرپەرشتیار.