ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی۹ی۲۰۲۰ کاتژمێر ۹:۳۰ شەو،بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییانی خوێندنی باڵا، یەکەی خوێندنی باڵای فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، وۆركشۆپێكی به ناونیشانی (چۆنیه‌تی نووسین و ئاماده‌كردنی پڕۆپۆزه‌ڵ) بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا/ماستەر و به به‌شداری مامۆستایان"پ.ی.د بھاءالدین فقی أحمد، پ.ی.د خالدة ذنون المرعي، د. بژار أحمد و م.بەشدار عبداللە" رێكخست.
ھەریەکە لە پێشکەشکارانی وۆركشۆپەکە، بە وردی تیشکیان خستەسەر نوێترین تەکنیك و ھونەرەکانی نووسین و ئامادەکردنی پڕۆپۆزەلی ماستەرنامە، ھەر لە دیاریکردنی ناونیشانی ماستەرنامەكه‌وه بگره تا دەگاتە گەڕان و کۆکردنەوە و چۆنییەتی بەکارھێنانی سەرچاوەکان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، ئەو ھۆکارانە خرانه‌ڕوو کە دەبنە ھۆی ڕەتکرانەوەی پرۆپۆزەل لە لایەن ھەڵسەنگێنه‌رانه‌وه. هه‌ر له‌و باره‌وه تیشك خرایه‌سه‌ر ڕوونکردنەوەی ڕێنماییەکان و نمونەی پرۆپۆزەلی خوێندنی باڵای تایبەت بە فاکەڵتی یاسا.
پێویسته بگوترێ كه قوتابیانی ئامادەبووی وۆركشۆپەکە بە تێبینی و سەرنج و پرسیارەکانیان، وۆركشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .