لە میانەی بەردەوامی کارووچالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بۆ زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایان بە بەرنامەکان زووم و گۆگڵ میت و بەکارهێنانیان لە پڕۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۳ و ۲٤ ی۹ ی ۲۰۲۰ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی فاکەڵتی، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە لە ڕێگای بەرنامەی زوومەوە بەڕێوەچوو .
وۆرکشۆپەکە لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان "م. سالار سوار و م. کامران، م. هوشیار" بەڕێوەچوو .
لە وۆرك شۆپەکەدا تیشك خرایەسەر چەندین بابەتی تایبەت بە بەرنامەکانی زووم و گوگڵ میت و هەموو بەرنامە پێویستەکانی ئەم دوو پلاتفۆرمە بۆ خوێندنی ئۆنلاین ڕوونکرانەوە.
لە کۆتاییشدا بە ووردی تیشك خرایەسەر پۆرتاڵی زانکۆ و هەموو بەرنامە پێویستەکان بۆ مامۆستایان و ئامادەبووانی وۆرك شۆپەکه شیکرانەوە.