ڕۆژی چوار‌شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٠/٩/٣٠ له فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی تاوتوێ، كه پێكهاتبوو له چه‌ند پسپۆڕیكی زانكۆكانی سلێمانی، چه‌رمۆ، سه‌لاحه‌دین و سۆران، نامه‌یه‌كی دكتۆرا تاوتوێكرا.
نامه‌كه كه له لایه‌ن قوتابی دكتۆرا "مزه‌فه‌ر مسته‌فا ئیسماعیل" به ناونیشانی (ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ستی گشتی له ڕۆمانه‌كانی كاكه مه‌م بۆتانی)دا ئاماده‌كرابوو، دوای چه‌ند كاتژمێر گفتوگۆ و تاوتوێكردن، وه‌ك به‌شێك له پێویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا وه‌رگیرا.
شایانی گوتنه، ئه‌ندامانی لیژنه‌گفتوگۆ له‌م به‌ڕێزانه‌ی خوارەوە پێكهاتبوو:
١- پ.د. فازڵ مه‌جید مه‌حمود/ زانكۆی. سلێمانی / سه‌رۆكی لێژنه
٢- پ.د. فوئاد ڕه‌شید محه‌ممه‌د/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ ئه‌ندام
٣- پ.ی.د مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ ئه‌ندام
٤- پ.ی.د هه‌ژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فوور/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام
٥- پ.ی.د سامان عیزه‌ددین سه‌عدون/ زانكۆی چه‌رموو/ ئه‌ندام
٦- پ.ی.د سیروان جه‌بار ئه‌مین (زه‌ند)/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.