Sli

له‌ فاكه‌ڵتی ئاداب ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌ بواری زمانی ئینگلیزی تاوتوێكرا

چاپکردن

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٧/٩/٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن،  ماسته‌رنامه‌ی قوتابی "ته‌لعه‌ت له‌تیف یه‌حیا" به‌ ناونیشانی (Pronouncing English Final Consonant Clusters by Kurdish Learners among KRG׳s Public and private Schools) تاوتوێكرا.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن، بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:

١ــ پ.ی.د. هۆشه‌نگ فاروق جه‌واد/ زانكۆی سلێمانی/ سه‌رۆك

٢ــ پ.ی.د ئه‌ڤین محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن/ زانكۆی زاخۆ/ ئه‌ندام

٣ــ د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام

٤ــ د. محه‌ممه‌د باسل قاسم/ ئه‌ندام و سه‌ر‌په‌رشتیار

پێویسته‌ بگوترێ دوای تاوتوێكردنی نامه‌كه‌ و به‌رگریكردنی قوتابی له‌ نامه‌كه‌ی، لیژنه‌كه‌ بریاری دا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ ناوبراو.

 

120390789_1073161586432581_8140546696016578598_n.jpg 120412702_372342317234608_6624955206042108008_n.jpg 120458818_773197296797211_184431803811098234_n.jpg

120499793_621588281849542_2538248449858372196_n.jpg sli.jpg