ڕۆژی یەكشەممە رێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، تێزی دکتۆرای  " ڕقیب حمەڕشید سعید " قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆرا لە بەشی یاسای گشتی بە ناونیشانی ( الحمایة‌ الدولیة‌ لضحایا اڵاضطرابات والتوترات الداخلیة‌ _ دراسة‌ تحلیلیة‌ )، بە ئامادەبوونی لیژنەی تاوتوێ، بەڕێوەچوو.

لێژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوو لە هەریەکە لە بەڕێزان:

پ.د. عبداللە علی عبۆ، سەرۆکی لێژنە.

 پ.ی.د. سلوی أحمد میدان حسێن ، ئەندام.

 پ.ی.د. بڕیار شێرکۆ بابان،ئەندام.

 پ.ی.د. محمد حسن خمۆ، ئەندام.

پ.ی.د. شاری خالد معروف، ئەندام .

پ.ی.د. نجدت صبری عقراوی، ئەندام و سەرپەرشتیار .

پێویستە بگوترێ لەسەر بنەمای گفتوگۆی تێزەکە و داکۆکی قوتابی لە ناوەرۆکی تێزەکەی و ئەرگیۆمێنتەکانی، لیژنەکە بڕیاری دا بە بەخشینی بڕوانامای دکتۆرا بە ناوبراو.

 

120808561_829168654524410_5520613932095363021_n.jpg 120809784_646474849230427_5537646875895549569_n.jpg 120820176_624191378208696_7503537732586090417_n.jpg

120886926_339040494040311_4882273241027579511_n.jpg sli.jpg