ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ٨ ئۆکتۆبەری٢٠٢٠ کاتژمێر ٨ی شەو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، بەشی کۆمپیوتەری فاکەڵتی زانست، وۆرکشۆپێکی بەشێوازی ئۆنلاین بە ناونیشانی (چۆنیەتی وەرگرتنی ئامادەبوونی قوتابی و کاتی مانەوەی لە ناو وانەکەی بە شێوازی ئۆنلاین), بۆ سەرجەم مامۆستایانی فاکەڵتیی زانست، بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە، کە لە لایەن هەردوو مامۆستای بەشی کۆمپیوتەر م.ی. "شیرین مەنصور" و "م. سەرهەد بایز، بەڕێوەبرا، تیایدا چۆنیەتی وەرگرتنی تۆماری نەهاتنی قوتابییان و ماوەی بەشدارییان لە وانەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی باسکران و بە شێوەی کرداری راهێنانیان لەسەر کرا.