ڕۆژی سێشەممە ۱۳ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، لە فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، به ئاماده‌بوونی لیژنەی تاوتوێ کە پێکهاتبوون لە چەندین پسپۆری زانکۆکانی هەرێم، تێزی دکتۆرای " موکریان عه‌زیز محه‌ممه‌د " لە بەشی یاسای تایبەت بە ناونیشانی ( المسۆلیة المدنیة الجماعیة عن اضرار المنتجات المتشابهة _ دراسة تحلیلیة )، تاوتوێكرا.
لێژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوو لە هەریەکە لە بەڕێزان:
پ.د. محه‌ممه‌د سلێمان ئه‌حمه‌د/ سەرۆکی لێژنە.
پ.د. به‌مۆ پەروێز عەزیز / ئەندام.
پ.ی.د. مەزن جه‌لال ئه‌حمه‌د/ ئەندام.
پ.ی.د. تالب برایم سلێمان/ ئەندام.
پ.ی.د. ته‌حسین حه‌مه‌د سمایل/ ئەندام .
پ.د. ئومێد سه‌باح عوسمان/ ئەندام و سەرپەرشتیار.
شایەنی باسە دوای چەند کاتژمێر گفتوگۆ‌و تاوتوێکردن و بەرگری توێژەر لە ئارگومێنتەکانی ناو تێزه‌كه‌ی، لێژنەكه بڕیاری دا به بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرا لە بەشی یاسای تایبەت بە ناوبراو .