رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٨/١٠/٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی تاوتوێ، نامه‌ی ماسته‌ری قوتابی "سانیه زێڕۆ شه‌ڕۆ" به ناونیشانی (The Pragmatic Study of Offer between Kurdish and English)، تاوتوێكرا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێ، پێكهاتبوون له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه:
ــ پ.ی. عه‌باس فازیل لوتفی/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ سه‌رۆكی لیژنه
ــ پ.ی.د. وریا ئه‌حمه‌د ئه‌مین/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ ئه‌ندام
ــ د. نیاز موحسین عه‌زیز/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام
ــ د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
پێویسته بگوترێ، دوای تاوتوێی ئه‌ندامانی لیژنه و داكۆكی قوتابی له نامه‌كه‌ی، لیژنه‌كه بڕیاری دا به به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به ناوبراو، له بواری زمانه‌وانی.