رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٧/١٠/٢٠٢٠، نامه‌یه‌كی ماسته‌ر به ناونیشانی (The relationship between Idiomatic Knowledge and Second Language Proficiency / Kurdistan University Undergraduates as an example)، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی تاوتوێ، له فاكه‌ڵتی ئاداب گفتوگۆكرا.
نامه‌كه كه له لایه‌ن قوتابی (هه‌رێم مه‌ولود قادر)ه‌وه ئاماده‌كرابوو، دوای گفتوگۆی لیژنه‌ی تاوتوێ و به‌رگری قوتابی له ئه‌رگیۆمێنته‌كانی، وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر وه‌رگیرا.
شایانی باسه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، پێكهاتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
ــ پ.د. هیمداد عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ ئه‌ندام
ــ د. سه‌لام نما هۆرمز/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ ئه‌ندام
ــ د. كارمه‌ند حه‌مه‌د عه‌بدوڵا/ زانكۆی سۆران/ ئه‌ندام
ــ د. عیماد ره‌عفه‌ت / زانكۆی كتاب/ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار