له چوارچێوه‌ی كارێكی ئه‌كادیمی خۆیدا و، له پێناوی خزمه‌تی زیاتر به قوتابییان و مامۆستایان و به گشتی ئه‌وانه‌ی كه له كایه‌ی ئه‌كادیمیدا كارده‌كه‌ن، "م. فه‌رمان حه‌سه‌ن" مامۆستای به‌شی ده‌روونزانی له فاكه‌ڵتی ئاداب و پسپۆڕی ده‌روونزانی زانینی، كتێبێكی به ناونیشانی (بنه‌ماكانی نووسینی ئه‌كادیمی) بڵاوكرده‌وه.
له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، مامۆستا فه‌رمان تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كتیبه‌كه‌ی و زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و، گوتی: " كتێبه‌كه‌م دابه‌شی سه‌ر سێ به‌ش كردووه. لە بەشی یەكەمدا بە ناساندنی چەمكی نووسینی ئەكادیمی و گرنگترین تایبەتمەندییەكانی نووسینی ئەكادیمی، كە لە شێوازەكانی تری نووسین جیادەكریتەوه، دەستمیپێكردووە. دواتر ڕەگەزە بنەڕەتییەكانی نووسینی ئەكادیمی و هەنگاوەكانی ئەنجامدانی نووسینی ئەكادیمیم وەك پڕۆسەیەكی هزری و عەقڵی و، دواجار داواكارییە زمانەوانییەكانی نووسینی ئەكادیمیم، خستوونه‌ته‌ڕوو".
سه‌باره‌ت به به‌شی دوومی كتێبه‌كه‌ش به‌ڕێزیان گوتی: "له به‌شی دووه‌مدا، گرنگترین جۆر و شێوازەكانی نووسینی ئەكادیمیم خستوونه‌تەڕوو، كە بریتین لە وتار، ڕاپۆرت، كورتەنامەی زانستی، كورتەتوێژینەوە، سانتێز، توێژینەوە و پەڕتووكی توێژینەوە، پێداچوونەوەی پەرتووك، پێداچوونەوە بە توێژینەوەكانی پێشوو و پێداچوونەوەی هاوەڵان له گۆڤاری زانستی".
له درێژه‌دا، نووسه‌ری كتێبی بنه‌ماكانی نووسینی ئه‌كادیمی، سه‌باره‌ت به به‌شی سییه‌م گوتی، "هەرچی بەشی سێیەمە كە تایبەتە بە دەستپاكی ئەكادیمی لە نووسیندا، تیایدا بە چەمكی دەستپاكی ئەكادیمی و بنەماكانی دەستپاكی ئەكادیمی دەستیپێكردووە. دواتر چەمكی ناپاكی ئەكادیمی، گزیكردن لە ڕوانگەی زانكۆ‌و ناوەندەئەكادیمییەكان، جۆر‌و شێوازەكانی گزیكردن، هۆكارەكانی گزیكردن، چۆنیەتی ریگرتن لە گزیكردن، پێداویستییە بنەڕەتییەكانی دووركەوتنەوە لە گزیكردن، ئامرازەكانی ئاشكراكردنی گزیكردن و بەناوبانگترین كەیس و دیاردەكانی گزیكردن، خراونه‌ته‌ڕوو".
پێویسته بگوترێ، نووسەر لە ئامادەكردن و نووسینی نووسینی كتێبەكەدا، پشتی بە كۆمەڵێك سەرچاوەی جۆراوجۆری پەیوەندار بە بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی بە زمانەكانی عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی بەستووە.
دواجار ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بگوترێ، ئه‌م كتێبه له لایه‌ن چاپخانه‌ی مێخه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئێستا له كتیبخانه‌ی مێخه‌ك له سۆران و كتیبخانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌سته.