مامۆستایەکی فاکەڵتی ئاداب بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری مێژوودا بەدەستهێنا

Fakher

 

دوای ئەوەی له‌ به‌رنامه‌یەکی سكۆله‌رشیپی نێوده‌وڵه‌تی لە زانکۆی سەکاریای وڵاتی توركیا، مامۆستای به‌شی مێژووی فاکەڵتی ئاداب "م. فاخر عالی عەبابەكر" وەرگیرا و، پاش ئەوەی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی باڵای بە ئەنجام گەیاندن، بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا.

 تێزی دکتۆرای مامۆستا فاخیر، کە بە ناونیشانی "ڕەوتە نەتەوەییەکانی دەوڵەتی عوسمانی، لە ویلایەتەکانی موسڵ، بەغدا و بەسڕا، بە نموونە، ١٩٠٨-١٩١٨" بوو، دوای گفتوگۆی لە لایەن لیژنەی تاوتوێکردن، وەکو خۆی وەرگیرا و، لیژنە بڕیاری بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرایان بە ناوبراو دا.

دواجار پێویستە بگوترێ کە م. فاخیر لە ناو سەدان پێشکەشکاردا، سکۆلەرشیپی زانکۆی سەکاریای بەدەستهێنابوو.