ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠۲۱ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، لە بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتی زانست بە ئامادەبوونی لیژنەیەک کە پێکهاتبوو لە تیمێکی پسپۆری ناوخۆیی، تێزی دکتۆرای قوتابی"هەژار محمد حمدامین " لە بەشی بایۆلۆجی بە ناونیشانی:
Study of Adipocyte Dysfunctions and Some Biochemical Complication Markers in Diabetic Patients in Relation to Common Synthetic Drugs and Moringa oliefera Medication تاوتوێکرا .
لێژنەی گفتوگۆی زانستی، ئەندامەکانی پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان :
- پ. د. ئیسماعیل مستەفا مەولود، سەرۆکی لێژنە.
پ.د. قاسم حەسۆ عەبدوڵا، ئەندام.
پ. د. بوشرا حسێن شناوە، ئەندام.
پ. د. پەروین عەبدولسەمەد ئیسماعیل، ئەندام.
پ.ی. د. نادر مستەفا قادر، ئەندام .
پ.د. ئیسماعیل ساڵح ئیبراھیم، ئەندام و سەرپەرشتیار .
شایەنی باسە دوای تاوتوێکردنێکی چڕوپڕ، لێژنە بڕیاری دا بە بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری (Physiology) بە قوتابی ناوبراو.