مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دوو توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌

91275396 212146023394654 5179585535110283264 N

 

لە بەردەوامی  چالاکییە ئەکادیمییه‌كانیدا، توێژەری زانکۆی سۆران مامۆستا "ئاریانفەر حاجی شێروانی" دوو توێژینەوەی زانستی بەم ناونیشانانەی خوارەوە بڵاوكردنه‌وه‌:

توێژینەوەی یەکەم: لەژێر ناونیشانی(Rheological behavior and fresh properties of self-compacting high strength concrete containing recycled PP particles with fly ash and silica fume blended) لە گۆڤاری (Journal of Building Engineering) کە لە بڵاوکراوەی Elsevier ە و خاوەنی فاکتەری کاریگەری ٣.٣٧٩ و لە ئاستی Q1 ه‌. ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بە تایبەتمەندییەکانی کۆنکریتی خۆپەستێنەری بەرگەگری بەرز لە بواری شلی، بە بەکارهێنانی مادەی ڕیسایکڵ.

لینکی توێژینەوەکە:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2352710219318315

توێژینەوەی دووەم: لە ژێر ناونیشانی (Mechanical properties and fracture parameters of ultra high performance steel fiber reinforced concrete composites made with extremely low water per binder ratios) لە گۆڤاری (SN Applied Sciences) کە لە بڵاوکراوەی Springer  و ئیندێکس کراوە لە لایەن Master List. لەم توێژینەوەیەدا تایبەتمه‌ندییە میکانیکی و فڕاکچەرییەکان لە کۆنکرێتی بەرگەگری زۆر بەرز خراونەتەڕوو، بە بەکارهێنانی ستیل فایبەر. لەم توێژینەوەیەدا توانای بەرگەگری کۆنکرێت بۆ زیاتر لە ١٦٠ مێگا پاسکال بەدەستهاتووە. 

لینکی توێژینەوەکە:

https://link.springer.com/article/10.1007/s42452-020-03425-3

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە توێژەر ئێستا سەرقالی تەواوکردنی پرۆژەی دکتۆراکەیەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا، کە پرۆژەکە هاوبەشە لەنێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی ئێرفۆڕت بۆ بەشە زانستییەکان لە ئەڵمانیا و زانکۆی شیفڵد لە بەڕیتانیا.