رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠/٢/٢٠٢١، کاتژمێر ١٠ ی سەرلە بەیانی، لە هۆڵی بێشکچیی فاکەڵتیی ئاداب، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی "مۆرین گۆرگیس سێودین" لە ئەدەبی ئینگلیزیدا، لە ژێر ناونیشانی(Ecofeminist aspects in Margret Atwood's "Maddadam Trilogy)، لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی ناوخۆییەوە، بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ کردنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
- پ. ی. د. شێرازاد شەفیع بابۆ، زانکۆی سەڵاحەدین، سەرۆکی لیژنە.
د. سامان سەلاحەدین حەسەن، زانکۆی سەڵاحەدین، ئەندام.
د. حامد بەدری عەبدولسەلام، زانکۆی کۆیە، ئەندام.
پ. ی. د. سامان عەبدولقادر حسێن، زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەوڵێر، سەرپەرشتیار و ئەندام.
شایەنی باسە، لە دوای گفتوگۆیەکی چڕی زانستی و، بەرگریکردنی قوتابی لە ئاڕگیومێنتەکانی ماستەرنامەکەی، لیژنەکە بڕیاریدا بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە ناوبراو.