ڕۆژی چوار شەممە ۱۰ی ئازاری ٢٠۲۱ کاتژمێر ۱۱ی بەیانی ، لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د.هێمن میرانی " ڕاگری فاکەڵتی و لیژنەی تاوتوێ کە پێکهاتبوون لە تیمێکی پسپۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، تاوتوێی تێزی دکتۆرانامەی " م. موحسن شەریف ساڵح " لە بەشی یاسای تایبەت بە ناونیشانی
Dispute Resolution Michanismis in Iraqi Kurdistan Region Oil and Gas Contracsts ( A Comparative Analaytical Study ) .
واتە : میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشە لە گرێبەستەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی عێڕاق،
بەڕێوەچوو .
لێژنەی گفتوگۆی تێزەکە ئەندامەکانی پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان :
پ.ی.د. موراد سائب مەحمود ، سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. نەبیل مەهدی الذبحاوی ، ئەندام.
پ.ی.د. خالد ابراهیم السلیم ، ئەندام.
پ.ی.د. ٲبوبکر بوکار کاکو ، ئەندام.
د. شمس الدین عزیز صالح ، ئەندام .
پ.د. اکرم عبدالقادر یاملکی ، ئەندام و سەرپەرشتیار .
شایەنی باسە دوای تاوتوێکردنی چڕوپڕ کە چەند کاتژمێرێکی خایاند ، لێژنە بڕیاری دا بە بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرا بە ناوبراو.